Advertisements
Skip to content

Recent Articles

19
ئیلول

خۆشترین هه‌واڵ بۆ خوێندكارانی پۆلی ١٢ و خوێندكارانی زانكۆ

خۆشترین هه‌واڵ بۆ خوێندكارانی پۆلی ١٢ و خوێندكارانی زانكۆ

هه‌روه‌ك ئاشكرایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بێباكانه‌ گوێی نه‌داوه‌ به‌ چینی ڕۆشنبیران و به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌  چینی خوێنده‌وار زه‌لیل بكات و سزایان بدات به‌به‌رده‌وامی هه‌روه‌ك چۆن موچه‌ی مامۆستایانیان بڕی و ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆیان بڕی  و بێباكانه‌ گوێیان به‌و هه‌موو خۆپیشاندان و داواكاریانه‌ نه‌داوه‌.

له‌م سه‌روبه‌نده‌دا چه‌ندین هه‌ڵبژاردن كراوه‌ هیچ كاندیدێك لایه‌كی له‌ داواو خواستی چینی خوێندكاران نه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مساڵ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كان كه‌ مامۆستای زانكۆشه‌ به‌لێنی داوه‌ كه‌ گه‌شته‌ په‌رله‌مان یه‌كه‌م كاری بریتیبێ له‌ دروستكردنی سندوقێكی داهات بۆ خوێندكارانی پۆلی ١٢ و خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان به‌جۆرێك مانگانه‌ی خۆیان هه‌بێ .

١- خوێندكارانی پۆلی ١٢ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنه‌وه‌ تا یه‌كه‌ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌ وزاریه‌كان ده‌رماڵه‌یه‌كی مانگانه‌ی هه‌بێ

٢- ده‌رماڵه‌ی هه‌میشه‌یی بگه‌رێنرێته‌وه‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان.

Advertisements
19
ئیلول

حکومەتی ھەرێم رۆژێکی کردە پشو

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین، رۆژی پێنجشەممە 20-9-2018، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی عاشوورا، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.

18
ئیلول

کالچیۆ گەرموگوربوو ئینتەر ٢ تاتنھام ١

18
ئیلول

گۆلی ژمارە ١٠١ بۆ ئەفسانە لە چامپیۆنز

لیۆنێل مێسی گۆلی پێشکەوتنی بەرامبەر ئایندھۆڤن تۆمارکردو بەم گۆلە ژمارەی گۆلەکانی گەیاندە ١٠١ گۆل لە جامپیۆنزو بوە گۆلکاری مێژوویی پالەوانێتیەکە لە گروپی کۆمەلەکان

16
ئیلول

كاتی راگه‌یاندنی ناوی وه‌رگیراوان له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان دیاریكرا

كاتی راگه‌یاندنی ناوی وه‌رگیراوان له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان دیاریكرا

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران ئارام قه‌مبه‌ر رایگه‌یاند كه‌ ٣ ڕۆژ دوای گه‌یشتنی داتاكانی ده‌رچوانی پۆلی ١٢ به‌ خولی دوه‌م ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێدكاران له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌

جێی باسه‌ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ٧١ هه‌زار خوێندكار مافی پێشكه‌شكردنی فۆرمی وه‌رگیرانی هه‌یه‌و له‌و ژماره‌ش ته‌نها ٢٨ بۆ ٣٥ هه‌زار خوێندكار وه‌رده‌گیرێن له‌ زانكۆ حكومیه‌كان

بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجام له‌كاتی خۆیدا ئێستا جۆینی گروپ بكه‌

41835201_337008780194120_246479505873436672_n

16
ئیلول

ئاماری ده‌رچوانی پۆلی ١٢ به‌ خولی یه‌كه‌م و دوه‌م بڵاوكرایه‌وه‌

به‌رێبه‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران مامۆستا ئارام قه‌مبه‌ر له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی خوێندكارانی پۆلی ١٢ كه‌ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی ١٢ ه‌یان كردوه‌ له‌و ژماره‌ :

ژماره‌ی ده‌رچوانی پۆلی ١٢ (خولی یه‌كه‌م:
١٩٣٠٨ قوتابی
ژماره‌ی ده‌رچوانی پۆلی ١٢ (خولی دووه‌م:
٣٠١٨٣ خوێندكار

جێی باسه‌ سالی رابردووش زیاد له‌ ١٩ هه‌زار خوێندكار له‌ هیچ زانكۆو په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیران به‌هۆی كه‌می كۆنمره‌یانه‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ ده‌رچوانی پۆلی ١٢ ه‌ی ئه‌مساڵ فۆرم پێشكه‌شبكه‌ن  ، هه‌روه‌ها خوێندكاره‌ كورده‌كانی ناوچه‌ كوردستانه‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن و ئه‌وانیش ژماره‌یان له‌ نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٣ هه‌زار خوێندكار ده‌بێ

واته‌ كۆی گشتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ مافی پێشكه‌شكردنی فۆرمیان هه‌یه‌ :

نزیكه‌ی ٧١ هه‌زار ده‌رچوی پۆلی ١٢ ده‌بێ

توانای وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی هه‌موو زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێیمیش له‌ نێوان ٢٨ هه‌زار بۆ ٣٢ هه‌زار خوێندكاربوه‌.

16
ئیلول

ژماره‌ی ده‌رچوانی پۆلی ١٢ به‌ خولی یه‌كه‌م و دوه‌م بڵاوكرایه‌وه‌

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: