Advertisements
Skip to content

ئازار 15, 2017

، زانست فڕی :بە ڤیدیۆ بیبینن ئەمریکا مشک بۆ چی بەکاردەهێنێ

by Kurd

زانایانی بواری نیوۆرۆساینس لەزانکۆی یەیڵی ئەمریکا گەیشتنە ئەنجامێکی زانستی گرنگ لەبواری زانستی نەخۆشیەکانی مێشک.

زانایان ویستیان بزانن چۆن دەتوانرێت کۆنترۆڵی مێشکی مشک بکرێت بەبەکارهێنانی لەیزەر. هەروەک لە ڤیدیکەدا دەیبینن زانیان توێژینەوە لەسەر چەند جینێک دەکەن کە بەرپرسە لە بینین و وردوخاشکردنی شت کەدێتە پێش چاوی مشک.لەم تاقیکردنەوەدا لەیزەرەیان پەیوەستکرد بەمێشکی مشکەکەوەو بەبەکارهێنانی تەکنیکێک کە پێی دەڵێن ئۆپتۆجینێتیک کە لەیزەرکە دەخەنەئیش مشکەکە یەکسەر هێرش دەکاتە سەر هەرشتێک کە دەیبینێت ، کاتێکیش لەیزەرەکە دەکوژێننەوە مشکەکە ئاسایی دەبێتەوەو هێرش ناکاتە سەر ئەو شتەی لەبەردەمی دایدەنێن.گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە کە مشکیش زۆربەی پێکهاتەی مێشک و فسیۆلۆجی لەمرۆڤ دەچێت بۆیە بۆ تاقیکردنەوە بەکاری دەهێننو لەداهاتوودا دەیانەوێت بەبەکارهێنانی ئەو تەکنیکە کۆنترۆڵی هەندێ لەنەخۆشیەکانی مێشک بکەن کە مرۆڤ بەدەستیەوە دەناڵێنێت ئەویش بەبەکارهێنانی لەیزەر .ئەوەی بوەتە جێی نیگەرانی کەسانی تر لە ئەمریکا ئەوەیە دەترسن ئەم دۆزینەوەیە بەکاربهێنرێت بۆ کۆنتۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ و کەسانی وەک ڕؤبۆتی لێدرۆستبکرێت لەداهاتوودا.بەڵام زانایانی زانکۆی یەیڵ ئەو ئەگەرەیان بەدورزانی کە شتی وابکرێت.

وەرگێڕان لە ئنگلیزیەوە :سایتی زانکۆلاین

زانکۆلاین یەکەم سایتی کوردیە کە نوێگەری لەهەموو جۆرە هەواڵەکان دروست دەکات.

نوێترین هەواڵی زانستی جیهان لێرە ببینن

ڤیدیۆکە ببینن زۆر سەرنجڕاکێشە

Advertisements
Read more from هەواڵ, زانست

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: