Advertisements
Skip to content

ئازار 15, 2017

پەرلەمانی عیراق بڕیار لەسەر دامەزراندنی ٣ یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی عێراق دەدات

by Kurd

دوای ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە کێشە بۆ دامەزراندنی ٣ یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکان دروستبوو، پەرلەمانی عیراق سبەی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی دامەزراندنی یەکەمەکان دەخاتە بەرباس و خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.دوای ئەوەی (د.فەرهاد قادر ) و  ( د. علی یوسف الشکري) وەک دوو ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق پێشنیارە یاسا (مقترح قانون)ێکیان لە (۱٠) دە مادەدا گەڵاڵە کرد ، بە مەبەستی پابەندکردنی هەموو وەزارەتەکانی عێراق بە دامەزراندنی راستەوخۆی سێ یەکەمی سەر بەشە زانستییەکانی هەموو کۆلێج و پەیمانگاکان و وەرگرتنی سێ یەکەمی بەشەکانی پەیمانگا لە کۆلێج و بەشە هاوشێوەکانیان دوای دوو ساڵ خزمەت ، وەرگرتنی سێ یەکەمی بەشەکانی کۆلێج لە خوێندنی ماستەر دوای دوو ساڵ خزمەت ، ئەمڕۆ رەزامەندی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەردوو لیژنەی خوێندنی باڵا و لیژنەی دارایی وەرگیرا، لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت ، ئەندام پەرلەمانەکان گەشبینین بەوەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا پەسەند ئەکرێت و ئەبێت بە یاسا، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ساڵانە بەهۆی واسیتە و مەحسوبیەت و مەنسوبیەتەوە هەزاران کەس لە وەزارەت و زانکۆکان دادەمەزرێن و یەکەمەکانی لێ بێبەش دەکرێن سەرباری هەبوونی رێنمایی تایبەت، هەروەها لە پێناو رەخساندنی هەلی خوێندنی زیاتر بۆ یەکەمەکان ، بیرمان لە گەڵاڵە کردنی ئەم پرۆژە دادپەروەریە کردەوە ، بۆ ئەم کارەش بە پاڵپشتی و واژۆو(٥٥) پەرلەمانتار، ئەنجام دراوە.

ئەم هەواڵە بڵاو بکەوە ..سوپاس

وێنەیەک لە ئیمزاو نوسراوی فەرمی کە لەواڵی پەرلەمانتاری عیراق د.فەرهاد قادر وەرگیراوە

Advertisements
Read more from هەواڵ, زانکۆ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: