Advertisements
Skip to content

ئازار 17, 2017

پێش راکێشانی تیروپشکی قۆناغی ٨ ی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بزان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چ باسە؟

by Kurd

لای هەمووان ئاشکرایە کە وەک حزبایەتی لە کوردستان مەسەلەی وەرزشیش براوەتە جۆرێک لەو قاڵبەوەو ڕق و کینە لەهاندانی وەرزشی دروستبوەو ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ دروشم و بنەماکانی وەرزشدا ناگونجێت و پێچەوانەیە، سەرەرای هەموو ئەوانەش بەڵام هەندێک لەپەیج و سایتەکان بابەتی جۆراو جۆرو تەنز ئامێزیان لەسەر بابەتەکە پۆستکردوەو هەریەکەو لایەنی گاڵتە بەلایەنی بەرامبەر دەکات .

بۆ نموونە لە پۆستێکی هاندەرانی بەرشەلۆنەدا سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید فلۆرینتینۆ پرێز دەردەکەوێت کە تۆپ دەخاتە ناو فریزەری سەلاجەوەو وەک نیشانەیەک بۆ ئەوەی لە تیروپشکەکەدا بەردەوام بەقازانجی ریاڵ دەشکێتەوەو دادپەروەرانە ئەنجام نادرێت.لەبەرامبەریشدا هاندەرانی ریاڵ مەدرید وەک هەموو جار یانەی بەرشەلۆنە بە یانەی ناوبژیوانان دەناسێنن و پۆست لەوبارەیەوە دەکەن بۆ نموونە ڤیدیۆی کرانەدەرەوەی یانەی چلسی بەرامبەر بەرشەلۆنە پۆست دەکەن کە لەیاریەکەی گوماناویدا کە بەپێی قسەی هاندەرانی ریاڵ و چلسی ناوبژیوانی ئەو یاریە زوڵمی لەیانەی چلسی کرد بەهۆی ئەژمارنەکردنی ٢ پێناڵتی.

ئەمڕۆ هەمووان چاویان لە تیرۆپشکەکەیەو هاندەرانی بەرشەلۆنە دەڵی ڕیاڵ بەر لیستەر دەکەوێت و خۆشیان بەر یانەی بایەرن موینشن

بابزانین سەرەنجام کێ بەرکێ دەکەوێت.

بەشێک لەو پۆستانەی :

Screen Shot 2017-03-17 at 1.47.55 AM

Advertisements
Read more from وەرزش

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: