بەپەلە: کەنەدا ئەمساڵ ٣٠٠ هەزار پەنابەر وەردەگرێت

حكومەتی كەنەدا ڕایگەیاند لە ساڵی 2017 پێشوازی لە 300 هەزار كەس دەكەن وەك پەنابەران و زیاتریش پێشوازی لەو كەسانە دەكەن بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕو جەنگەوە وڵاتەكانیان بەجێ دەهێڵن ئەمەش لەپێناو گەشەپێدانی كەرتی كارە بۆ كەنەدا .لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا حكومەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: كەنەدا بۆ ساڵی 2017 پلانی داناوە تاوەكو 300 هەزار پەنابەر وەربگرێت ئەمەش بەمەبەستی گەشەسەندو بوژانەوەی ئابوری وڵاتی كەنەدایە .ئاماژە بەوەش كراوە: بەهۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی کەنەدا کەمە لە ئێستاشدا بەدەست کەمبونەوەی ژمارەی دانیشتوانەوە گیری خوارد بۆیە سیاسەتی وەرگرتنی کۆچبەری زیاتر پەیڕەو دەكرێت .ڕاگەیاندنی ئەو ژمارەیە 40 هەزار پەنابەر لە ساڵی ڕابردوو زیاترەو پێشبینیش دەكرێت لەساڵانی داهاتوو كەنەدا داوای ژمارەی زیاتری پەنابەران بكات بۆ وڵاتەكەی .وەک سایتی زانکۆلاین ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە لەکاتی چالاکبوونی فۆرمی پڕکردنەوەی پەنابەری بۆ کەنەدا لەم سایتەوە ڤیدیۆی چؤنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەتان بۆ بڵاودەکەینەوە.

لینکی سایتی زانکۆلاین:

www.zankoline.co

Unknown

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە