Advertisements
Skip to content

ئازار 20, 2017

فارووقی مەلا مستەفا (٥هەزار) دیناری طبع دڕاوی م.کامیل عبدالقادربرینداری چەکی کیمیاوی پێ گۆڕیوەتەوە بە( ٥هەزاریەکی تازە 

by Kurd

لە شاری پزیشکی فاروق چ باسە؟
ن.عومەر عبدول/شایەتحاڵ

تەنها دوو ڕۆژ پێش شانزەی سێ ، (م.کامل ) سیمبولی کیمیاباران بە ناچاری و بەهۆی تێکچونی باری تاندروستیەوە گەیەنرایە ئەو نەخۆشخانەیە و دوو شەو مایەوە …

بڕی یەک ملیۆن و حەوسە هەزار دینار وەرگیرا لە بەڕێزیان لەبری ژورێکی تایبەت کە قەرەوێڵەیەک و تیڤی و دودانە کورسی یەک نەفەری تێدابو …

شیاوی باسە لە فۆرمێکی تایبەتیشدا بڕێک پرسیار و وەڵام لەڕێگای پەرستارێکەوە بەزمانی ئینگلیزی و ئاو بێنەو دەست بشۆ …

بەندە و کاک لوقمان و م.هۆشمەند شەرەفی ئەوەمان هەبو ڕۆژی یەکەم لەخزمەتیدابوین و دوای ڕێکخستنی ژورەکە بۆی و دەفع کردنی پارەکە بە نقدی ، پاش نیو سەعاتێک یەکێک لەکارمەندەکان دەرگای کردەوەو پێنج هەزار دیناریەکی تەبعی بەدەستەوە بو ، وتی بەئەرک نەبێ لەو پارەیەی ئێوە ئەم پێنج هەزاریە دڕاوە بەڵکو بۆمان بگۆڕنەوە .

من لەڕاستیا توشی شۆک بوم ، لەلایەک سەیری مامۆستا کامیلم ئەکرد کە لەگەڵ هەڵکێشانی هەر هەناسەیەکا ، وەختە ڕۆحیشی بێتە دەر .

لەلایەکی تر بابەتی یەک ملیۆن و حەوسەد هەزار دینارەکەو و بەتایبەت هێنانەوەی ئەو پێنج هەزاریە ،

بەڕاستی ویستم پێناسەیەک بۆ دۆخە بدۆزمەوەو باوەڕ بەخۆم بێنم کە هێشتا مرۆڤایەتی بایی ئەوەندەی تێدا ماوەتەوە دڵت پێی خۆش بێ .

بەڵام بەداخەوە نەمتوانی خۆم بخەڵەتێنم ؟

بەهیوام بیر چونەوە ئەو مەراقەم لەسەر سوک کات .

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: