سایتی زانکۆلاین ترسناکترین پڕۆژەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرادەکات سەبارەت بە دەرچوانی پۆلی ١٢

سایتی زانکۆلاین ترسناکترین هەنگاوی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرا دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ لە زانکۆو پەیمانگاکان بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ ی ئەمساڵ.سەرچاوەیەک لەوەزارەتی خوێندنی باڵاوە کەی نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە ئاشکرای کرد کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆژە پێشنیارێکیان پێشکەش بە زانکۆکانکردوە بەوەی کە سیستمی وەرگرتنی زانکۆکان بۆ ئەمساڵ بکرێت بە ٢ قۆناغ، قۆناگێک زانکۆلاین تەنها بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ بێت کەبەخولی یەکەم دەرچون و قۆناغی دووەمی زانکۆلاین بۆ ئەو قوتابیانە بێت کە بە خولی دووەم دەرچوون.. ئەم پرۆژە گەر بخرێتە بەر باس و پەسەند بکرێت گەورەترین کارەساتی زانستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەبەر ئەم هۆکارانە:

١- ناعەدالەتی لەنمرەی وەرگرتن لەنێوان خولی یەکەم و خولی دووەم دروست دەبێت چوونکە ژمارەی کورسی دابینکراو بۆ هەربەشێک دیاریکراوەو ژمارەی دەرچوانی خولی یەکەم و دووەم دیاریناکرێت بەمەش ئەگەری زۆرە خوێندکارێک بەخولی یەکەم دەرچوە لەپزیشکی گشتی وەرگیرێت بە نمرەی ٨٥ و خوێندکارێکیش بەخولی دووەم دەربچێت بە ٩٥ یش وەرنەگیرێت.

٢- ژمارەی کورسیە تەرخانکراوەکان بۆ هەر بەشێک دیاریکراوەو ئەستەمە بتوانرێ دابەش بکرێت لەنێوان خولی یەکەم و دووەم چونکە ئاستی پێشبڕکێ لەنێوان خولی یەکەم و دووەم جیاوازە بەحوکمی جیاوازی لە ژمارەی قوتابیانی دەرچوو لە خولی یەکەم و دووەم

٣- سەرەڕای ئەم سیستمە چەندین سیستمی وەرگرتنی تر هەیە کە ئەم وەزارەتە ئێستا پەیڕەوی دەکات لە وەرگرتنی خوێندکاران کە نایەکسان و هەرەمەکی پێوە دیارە لەوانە سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆیی کە ساڵی رابردوو پەیڕەو کراو سیستمی پارالێل و ئێواران و چەند شیوازێکی تری وەرگرتن.

سایتی زانکۆلاین بەدواداچوونی زیاتر دەکات بۆ ئەوبابەتە بۆ ئەوەی بزانرێ ئایا بە رەسمی دەخرێتە بەرنامەی کاری وەزارەتەوە یان نا!

 

Advertisements

One comment

  • Bishwan bwrhan

    بە قوربانە بەدواداچونی بۆ بکەن و هەوڵبەن سەرنەگرێ چونکە ئێمە کە لە سلێمانی و هەڵەبجەین بەتەماین دەرسەکان بخەینە خولی دووەم بۆ بەدەستهێنانی نمرەی باشتر دەستان خۆش و سەرکەوتوو بن

کۆمێنتێک جێبهێڵە