کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی لەسێدارەدان بۆ گەنجێکی تری کورد دەردەکات، بزان هۆکارەکەی چیە؟

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دادگای شاری ئەراک  لە ئێران فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ گەنجێکی کورد ی تەمەن ٢١ ساڵ دەرکرد بەناوی سینا دهقان بەتۆمەتی ئەوەی سوکایەتی بەپێغەمبەرو رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران خامنەئی کردوە.ئەو تۆمەتانەی کە گەنجە کوردەکە بەهۆیەوە دەستگیرکراوە گوایە نوسینی وتاربوە لەسایتی ئۆنلاین ئێرانی کە تێیدا چەند بڵاوکراوەیەکی دژ بە خامنەئیی و ئاخونەکانی ئێرانیشی تێدا بڵاوکراوەتەوەو سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئەم گەنجە بە هیچ شێوەیەک پارێزەری بۆ دابین نەکراوەو دەسەڵات خۆی پارێزەرێکی سەربە خۆی بۆ داناوەو بەهیچ شێوەیەک بەرگری لە گەنجەکە نەکردوە چونکە ئەو گەنجە بەپیی مادەی ٢٤٢ ی سزادانی ئیسلامی سزادراوە کە سزاکەی لە سێدارەدانە بەڵآم مادەی دوای ئەوە کە مادەی ٢٤٦ ە دەڵی ئەگەر کەسی سزادراو لە ئیفادەکانیدا بڵی من بەهۆی توڕەبوون و عەسەبیەتەوە ئەو نوسینانەم کردوە ئەوا سزاکەی لە سێدارەدانەوە دەبێتەلێدان بە ٧٤ جەڵد.ئەم گەنجە کاتێک دەستگیر دەکرێت لەکۆتا مانگی خزمەتی سەربازییدا دەبێت .سەرچاوەکانی ئپۆزسیۆن دەڵین لەکاتی لێکۆلینەوەکاندا دەزگای سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی بەگەنجەکەیان وتوە گەرهاتوو ئەم وەرەقانە ئیمزابکەیت و بڵێیت من ئەو کارانەم کردوەو ئێستا تەوبە دەکەم ئەوا ئازاد دەکرێیت. گەنجەکەش هەموو ئەو وەرەقانەی ئیمزاکردوەو یەکسەر دوای ئەوە فەرمانی لەسێدارەدانیان بۆ دەرکردوە. ئەم قسانە گەنجە کوردەکە بۆ خانەوادەی خۆی گێراوەتەوە لەکاتی سەردانیکردنیدا.ئێستا سینا لە زیندانی ئەراکەو چاوەروانی جێبەجێکردنی فەرمانی لەسێدارەدانەکەیەتی.

وەرگێڕان لەفارسیەوە: سایتی زانکۆلاین.

سەرچاوە:سایتی مافی مرۆڤی ئێرانی

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە