Advertisements
Skip to content

ئازار 25, 2017

بەڤیدیۆ: وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابیانی زانکۆی کۆیە دەخاتە سەرجادە

by Kurd

بەهۆی بڕیارێکی جێی مشتومڕی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە وەرگرتنی ١٠٠ هەزار دینار لە هەرخوێندکارێک کە بچێتە بەشی ناوخۆیی ، ئەمشەو سەدان خوێندکار لەبەر ئەو سەرما لەزانکۆی کۆیە دەرکراون و لەسەر جادەن. و بەرپرسانی زانکۆکە دەڵێن تا بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵآ جێبەجێ نەکەن  بۆتان نیە بێنە بەشی ناوخۆیی.

شایانی باسە کابینەی ئەم وەزیری خوێندنی باڵا دەیان بڕیارێک دژبەیەکی بەخۆوە بینیوە لەوانە بڕیاری خوێندنی راستوخۆو بڕیاری بەئارەزومەندانەکردنی نمرەی وانەی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی ١٢ و دانانی مەرجی زمان بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا .

سەرەڕای ئەو هەموو بڕیارانە لەدوا ریزبەندی جیهانی زانکۆکاندا زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە لیستی ٥٠٠٠ بۆ ٢٥ هەزارەکانی جیهاندایەو ڕۆژ بەڕۆژ ریزبەندیان بۆ دوادە دەروات.

پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئایا دوای شکاندنی شکۆی مامۆستا لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە ئەمجارە شکاندنی شکۆی تەلەبەیە؟ ئایا خوێندکار و مامۆستا پشتگیری نەکردنی یەکتر بەم ڕۆژەیانی گەیاند؟

بە ڤیدیۆ :خوێندکاران لەزانکۆی کۆیە لەسەر جادە بێ شوێن و حاڵ بەجێ هێلراون

https://business.facebook.com/ZAnkoLineisforyou/videos/1305218779556264/

maxresdefault

وەزیری خوێندنی باڵا: د.یوسف گۆران

wBpMd8QD

Advertisements
Read more from هەواڵ, زانکۆ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: