Advertisements
Skip to content

ئازار 25, 2017

واشنتۆنپۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا باسی هەڵهاتنی هێزەکانی پارتی لە شنگال و شەری ئەم دواییەی پەکەکەو پارتی دەکات

by Kurd

سەرچاوە:واشنتۆن پۆست

وەرگێڕان لە ئنگلیزیەوە: سایتی زانکۆلاین/ئەمریکا

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لەراپۆرتێکیدا باسی هەڵهاتنی پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان  دەکات لەشنگال و دەڵێ یەزیدیەکان  !ئەمجارەش هەڵدێن لەشنگال  بەڵام لەترسی  داعش نا

راپۆرتەکە دەستپێدەکات بە باسکردنی کوژرانی سەلام موخەیبەر و ٤ جەنگاوەری تری یەزیدی کە لەم مانگەدا کوژران.نوسەرەکە دەڵێ بەڵام ئەم کوژرانە جیاوازبوو لە کوژرانەکانی تری یەزیدیەکان چوونکە ئەمجارە لە ئەنجامی پێکدادانبوو لەگەڵ هێزەکوردیەکانی تردا بوو لەشەنگال کە مەبەستی هێزەکانی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستانە.

داعش لەکاتی داگیرکردنی شنگالدا هەزاران یەزیدی قەتڵ و عام کردو ئافرەتەکانیانی بردو کاولکاری بەدوای خۆی لەشنگال بەجێهێشت.

 لەلاکەی تر نوسەرەکە باس لە ڕۆلی ئەمریکا دەکات لەوەی پشتگیری هەردوو لای شەر دەکات (پارتی لەلایەک  و هێزەکانی سەر بەیەزیدیەکان و پەیدە لەلاکەی تر ) ئەمریکا پشتگیری شەرڤانانی رۆژئاوا دەکات کە دژی داعش دەجەنگن و پشتگیری پێشمەرگەش دەکات کە دژی داعش دەجەنگن لە عێراق.شوێنی ستراتیجی شەنگال کەدەکەوێتە نێوان عێراقو ئێران و تورکیا بوەتە ناوچەیەکی جێی بایەخی ئەو دەوڵەتانە جگە لەهێزە کوردیەکانیش.

راپۆرتەکە باسی چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند یەزیدیەک دەکات کە پارتی تۆماتبار دەکەن بەوەی پێشمەرگەکانیان بەرگریەکی ئەوتۆیان نەکردوەو شنگالیان تەسلیمی دەستی داعش کردوەو بۆیە ئەوان  سیقەیان ب سەرکردەکانی خۆشیان نیە چونکە هەرکەس تیکە نانێک یان پارەیان بداتێ خۆیان دەفرۆشن.  ئەمە قسەی سەید بەهریە کە شێخێکی یەزیدی سەربە باڵی پەکەکەیە لەشنگال.لەلایەکی ترەوە رۆژنامەنوسەکەی واشنتۆن پۆست چاوپێکەوتن لەگەڵ حەیدەر شیخۆ دەکات ، ئەویش دەڵی دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە ئێمە هێزێکی یەزیدیمان پێکهێنا لەژێر سەرپەرشتی حکومەتی هەرێم و بەرگریمان لە خەلکی خۆمان کردوە.

نوسەرەکە دەڵی دوای پێکدادانەکەی ئەم دواییەی نێوان پارتی و هێزەکانی پەیەدەو یەزیدیەکانی شنگال دیسان خەڵکی شنگال زۆربەیان پەنایان بردەوە بۆ ئەو شاخەی کە لەکاتی هاتنی داعشدا تەنیا پەناگەی یەزیدیەکانبوو..

دو ڕۆژ دوای شەرەکە لەنێوان هێزە کوردیەکان، پێشمەرگە خەندەقی لێداو هێزەکانی پەیەدەش خۆیان دامەزراند بۆ بەرگری.

هەردوو هێز یەکتری تۆمەتبار دەکەن بەوەی کامیان یەکەمجار شەری دەستپێکرد. پەکەکە دەڵێ ئێمە دو چەکدارمانویستویانە رێگە بگرن لەهاتنی سەیارەکانی هێزەکەی بەرامبەر بەڵام بە گوڵلە هەردو شەرڤانەکە کوژراون و شەر لەوێوە دەستیپێکردوە.

سەید سەردەشت شنگالی کە تەمەنی ٣٠ ساڵە دەڵی ئێمە کێشەمان لەگەڵ پێشمەرگە نیە شنگال بە بەشیک لە کوردستان دەناسین بەڵام ئەوانەی  هاتوون چەتەن و ئەجێندای تورکیا جێبەجێ دەکەن.

نوسەرەکەی واشنتۆن پۆست کۆتایی بە بابەتەکەی دەهێنێت بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاوارەیەکی یەزیدی کە ئێستاش لە چیای شنگالە بەناوی جەمیل خەلەف ، کە دەڵی :ئێمە بێزاربووین لەهەردولایان هەم پارت و هەم پەکەکە ، نازانین بۆ شەر دەکەن و لەسەر چی شەردەکەن!

لینکی بڵآوکراوەکە لە واشنتۆن پۆست:

https://www.washingtonpost.com/world/middle_east/yazidis-who-suffered-genocide-are-fleeing-again-but-this-time-not-from-the-islamic-state/2017/03/21/6392fe26-0353-11e7-9d14-9724d48f5666_story.html?tid=ss_fb&utm_term=.59589d0653f1

وەرگێران :سایتی زانکۆلاین

تێبینی./وەرگێرانەکە تەنها خاڵە گرنگەکانی باس کردوە.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: