Advertisements
Skip to content

ئازار 26, 2017

بەپەلە.خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

by Kurd

لە پەیامێکدا کە تایبەت بۆ سایتی زانکۆلاین نێردراوە ،خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی پەیامێک بڵاو دەکەنەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهیچ شێوەیەک رازی نابن  ١٠٠ هەزار دینار بدەن بە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بری مانەوەیان لەبەشی ناوخۆیی.

ئەمە دەقی ئەو پەیامەیە کە خۆیان داوایان کرد بە کورتی بڵاوبکرێتەوەو ناردویانە بۆمان:

برایان خوشکان ، هەمیشە ڕەخنە لە حکومەت ئەگرین بەرامبەر بڕیارە سەقەتەکانی ، بەڵام ئەگەر کەمێ ورد ببینەوە سەیرەکەین زۆربەی شتەکان لەدەست خۆماندایە . بۆیە ئێستاش کە داوای پارەمان لێدەکەن و بەهەر شێوەیەک بێت ئەیانەوێت سەد هەزارمان لێ بسێنن ڕاستە شتێکی نادادپەروەریە ، بەڵام ئەمەش لەدەست خۆمانە ئەگەر هیچ کەس ئەو پارەیە نەدات بزانم حکومەت چی پێدەکرێت ڕێگە لە دە هەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ئەگرێت و ناهێڵێت بچنە فاینەڵ ؟ ڕێگە لە دە هەزار خوێندکار ئەگرێت و ناهێڵێت بڕۆنەوە بۆ بەشە ناوخۆیەکانیان ؟ بێگومان هیچ هێزێک ناتوانێ ئەوە بکات بەرامبەر خوێندکار ، بۆیە ئەگەر ئێمە لەنێوان خۆماندا یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بین هێز نیە بتوانێ نەک سەد هەزار بەڵکو 250 یەکمان لێ بسێنێت ! بۆیە لێرەوە ئەڵێین جێبەجێکردنی  ئەم بڕیارە لە ئەستۆی یەکەم خوێندکارە کە ئەم پارەیە ئەدات نەک حکومەت ، بێ ویژدانیە ، بێ ئینصافیەکی گەورەیە خۆت هەبوو بیت و خێرا بڕۆی سەد هەزاریان تەسلیم کەیت لە کاتێکا هاوڕێکەت بە هەموو خێزانەکەیانەوە لەوانەیە هەزار دیناری تەبعیان پێنەبێت ، بۆیە تکایە یەک نەفەر ئەو پارەیە تەسلیم نەکات

Advertisements
Read more from هەواڵ, زانکۆ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: