وریابە،گەر ئەم نیشانانەت بینی ئەوا مۆبایلەکەت چاودێری لەسەرە

مۆبایل بەیەکێک لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیانی ڕؤژانەی مرۆڤی ئەم سەردەمە دادەنرێت کە سودێکی زۆری هەیە بۆ ئاسانکاری ژیان و لەهەمان کاتیشدا زیانی جۆراوجۆریشی هەیە.دەتوانین باسی سەرەکیترین زیانی مۆبایل بکەین لەوەی ەکە مرۆڤەکان ئالودە دەکات بە زۆر بەکارهێنانی و کوشتنی کاتێکی زۆر لەگەڵ مۆبایل.

لەسایتی زانکۆلاینەوە هەرجارەو باسی زانیاریەکی بەسود دەکەین و ئەمجارە باسی مەترسیەکی ئاشکرای چاودێریکردنی مۆبایل دەکەین لەلایەن هاکەرزەکانەوە.

هاوڵاتی خۆشەویست هەرکاتێک ئەم نیشانانت لەسەر مۆبایلەکەت بینی ئەوا ئەگەر زۆر هەیە کە چاودێری لەسەر مۆبایلەکەت هەبێت :

١- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکەت بەبێ ئەوەی زۆر بەکاری بهینێت.ئەم گەرمبوونی مۆبایلە واتە لەناومۆبایلەکەتدا زیاد لە پرۆگرامێک چالاکەو کاردەکات بۆ گەیشتن بە داتانی مۆبایلەکەت.

٢- کاتێک بالانسی ئینتەرنێتەکەت یان مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەمی کرد بەبێ ئەوەی زۆر بەکاری بهێنیت.چونکە ئەوکەسانەی چاودێری مۆبایلەکە دەکەن چەند پرۆگرامێک بەکاردەهێنن کە داتای ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت و بالانسەکەت دەبات.

٣-ئەگەر لەکاتی کردنەوەی ئەپێکدابەردەوام داوای پەرەی تر کراوە بەبەردەوامی ئەوا ئەگەری هەیە چاودێری لەسەر مۆبایلەکەت هەبێت بەڵام ئەم ئەگەرە زۆر زۆر کەمە.

چارەسەر چیە؟

هەرکاتێک هەستت بەیەکێک لەم نیشانانە کرد یەکسەر مۆبایلەکەت بخە سەر حاڵەتی تەیارەکە یان مۆبایلەکەت رسیتارت بکەوە.

وەرگێران لە ئنگلیزیەوە سایتی زانکۆلاین

iphonehackfeat-e1446573428494

Advertisements

کؤمینتت چیە؟