Advertisements
Skip to content

ئازار 28, 2017

بەپەلە ،هەڵێکی زێڕینی خوێندن لەدەرەوەی وڵات بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢

by Kurd

سایتی زانکۆلاین لە درێژەی خزمەتە بەردەوامەکانیدا ، ئەمجارەش هەلێکی زێڕینی خوێندن بەخۆڕایی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢. ئەم هەلە لە وڵاتی تورکیایەو هەموو پۆلی ١٢ ەیەک دەتوانێت بەشداربێت  بەناونوسین بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەو پاشان وەرگیران لە زانکۆی ئیستەنبول.

پرسیارەکان بە ٥ زمانی عەرەبی ئنگلیزی، روسی ، فەرەنسی و تورکی دانراوەو تاقیکردنەوەکە لەرۆژی ٢٩ ی مانگی ٤ ئەنجام دەدرێت و لە ڕیگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.

.ئەو کەسەی لەم تاقیکردنەوە دەردەچێت بڕوانامەکەی لە زیاد لە ١٠٠ زانکۆی تورکیا باوەڕپێکراو دەبێت.

تێبینی/کرێی خوێندن لەسەر زانکۆکەیەو خوێندکاری وەرگیراو هیچ بڕە پارەیەک نادات.

بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو  و ناونوسین تکایە سەردانی سایتی زانکۆکە بکەن لەم لینکەوە:

http://yos.istanbul.edu.tr/ar/_

هەروەها ئاگاداری خوێندکاران و خوازیاری خوێندن لەدەرەوەی وڵات دەکەینەوە کە سایتەکەمان بەردەوام و ڕۆژانە هەلی نوێی خوێندن لەم سایتە دادەنێ و لە سەرەوە فایلێکمان داناوە تەنها تایبەتە بە هەلی خوێندن لە ئەمریکاو ئەوروپاو ئەفریقیا.هەر هەلێکی خوێندنی بەلاش هەبێت بڵآوی دەکەینەوە، بۆیە بەردەوام ڕۆژانە سەردانی سایتەکەمان بکەن و سەیری هەلی نوێی خوێندن بکەن.تکایە هاوڕێکانیشتان ئاگاداربکەنەوە

Advertisements

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: