بەپەلە..ئاگاداریەک بۆ ئەوانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ هاتوەتەوە دەبێت ئەم بڕە پارە بدەن

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌وە

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان ده‌رچووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ 2017 كه‌وا بڕی پاره‌ی تێچوو بۆ هه‌ر حاجییه‌ك (3650$) سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و په‌نجا دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت، ئه‌م پاره‌ دانه‌ش ته‌نها به‌ دراوی ئه‌مریكی ده‌بێت و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌ رێكه‌وتی پاره‌دانه‌كه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌را‌یه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌.
2017/3/28

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە