بە ڤیدیۆ: سعودیە(٣) ژن بهێنەو چوارهەم بەدیاری وەرگرە

ئافرەتێکی سعودی پڕۆژەیەک دەداتە حکومەتی وڵآتەکەی بۆ کردنەوەی ئەکادیمیایەک کە تێیدا ژنان ناوبنووسن تێیدا بۆ شوکردن و پیاوانیش ئیجبار دەکات ٣ ژن بهێنن و چوارەم ژن بەدیاری وەرگرن.

ئافرەتەکە دەڵێت: پڕۆژەکەی لەکاتی بەرنامەیەکی رۆتانا خەلیجی گەڵالەکرد .و ئەو دەڵێ چەندین ساڵەئەم پڕۆژەم لە مێشکدایە کە جێبەجێبکرێت.

مامۆستای زانکۆکە دەڵیت ئەم پڕۆژەی ئەو لەسەر بنەمای شەرع و قورئان سەرچاوەی گرتوە.

ئەکادیمیاکە ئێستا کراوەیەو مامۆستاکە دەڵێت ئێستا ئافرەتان دەتوانن بێن ناوبنووسن  بەمەرجێک رەزامەندی خێزانەکانیان لەگەڵدابێت

سەرۆکی ئەکادیمیاکە دەڵێت ئامانج لەکردنەوەی ئەم ئەکادیمیا بۆ بنەبڕکردنی قەیرەیی لەوڵاتی سعودیە کە بەرێژەیەیکی بەرچاو بەرزەو نزیکەی ٤ ملیۆن ئافرەتی قەیرە هەیە لەم وڵآتە

لەلایەکی ترەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەرایەکی زۆرە لەسەر ئەم پرۆژەو دەڵین ئافرەت ڕێک وەک کالەیەکی سێکی بەکردەهێنرێت و ئافرەتەکە بە بیر بۆگەن ناودەبەن.

ئێوە راتان چیە هاوڵاتیانی کوردستان؟کۆمێنتی خۆتان بەجێبهێڵن.

وەرگێران لە عیرەبیەوە: سایتە مەزنەکەی زانکۆلاین

سەرچاوە: الحرە

ڤیدیۆی ئافرەتەکە کە پڕۆژەکەی داناوە

Advertisements

کؤمینتت چیە؟