Advertisements
Skip to content

ئازار 28, 2017

دواین زانیاری لەسەر دەستکاری پاشەکەوتی موچە

by Kurd

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هیچ شتێك ده‌رباره‌ی ده‌ستكاریی كردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نه‌خراوه‌ته‌ به‌رنامەی کاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر پێداچونه‌وه‌ سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌.
وته‌بێژی حكومه‌ت وتیشی :”كاره‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ پسپۆران و كه‌سانی شاره‌زا كۆتایی نه‌هاتوه‌ بۆ ده‌ستكاریی كردنی سیستمی پاشه‌كه‌وت،
شایانی باسە دوای جێبەجێکردنی  سیستمی پاشەکەوتی موچە لەسەرەتای ساڵی رابردودا کە ئەوکات نرخی نەوت (26) دۆلاربوو، بەرپرسانی حکومەتی رایانگەیاند: لەکاتی زیادبونی داهات و بەرزبونەوەی نرخی نەوت مانگانە دەستکاریی پاشەکەوتی موچە دەکەن، بەڵام لە ئێستادا نرخی نەوت لەسەروی (50) دۆلارەوەیە، هەروەک باج و روسوماتیش لەسەر هاوڵاتیان چەند هێندە زیادکراوە، بەڵام تائێستا دەستکاریی سیستمی .پاشەکەوتی موچە نەکراوە.

سەرەڕای ئەم لێدوانەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بەڵام چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن دەستکاری پاشەکەوتی موچە بەندە بەوەی کە ئایا هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت یان نا..ئەگەر یەکلایی بوەوە کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت ئەوا بەدڵنیایەوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران دەستکاری سیستمی موچە دەکەن.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: