مەسعود بارزانی بڕیارێک لەسەر پۆلی ١٢ ەکانی کوردستان دەردەکات

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ، مەسعود بارزانی داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە کە بەزوترین کات بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵبوەشێننەوە کە لەماوەی ڕابردوودا دەریکردبوو.بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتیبوو لەوەی کە نمرەی هەردوو وانەی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی ١٢ بکرێتە ئارەزوومەندا لە کاتی پێشکەشکردن بۆ وەرگیران لە زانکۆو پەیمانگاکان.بڕیرەکە تایبەتکرابوو بەبەشە پزیشکیەکان و ئەندازیاریو بەشە زانستیەکان. ئەم بڕیارە لەماوەیەکی کەمدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەنێوان پشتگیریکەرو دژی بڕیار.پۆلی ١٢ ەکان بەگشتی لەگەڵ ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵآدابوون.شایانی باسە لەماوەی داهاتوودا وەزارەتی خوێندنی باڵآ هەفتەی ڕابردوو بۆ جاری دووەم رونکردنەوەی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتبوو کە ئە بڕیارە یەکجاریەو سورین لەسەر جێبەجێکردنی.

293000Image1

 

Advertisements

کؤمینتت چیە؟