هەشت شت بەسەر لەشتدا دێت کاتێک شەکر دەخۆیت.

ئاشکرایە مرۆڤ حەزێکی سروشتیی هەیە بۆ خواردنی شەکرد ، بەڵام با لەسایتی زانکۆلاینەوە بۆتان باس بکەین کە ئەو ٨ شتە چین بەسەر لەشتدا دێت کاتێک شەکرد دەخۆیت:

.١-ئازاردانی مێشک :شەکر جۆری فرەکتۆزی تێدایە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مڕۆڤ درەنگتر شتی لەبیر بمێنێت

٢- وات لێدەکات زۆرتر بخۆیت کە زۆریشت خوات قەڵەوی مەترسیە.

٣- پێستی مرۆڤ زوتر چرچ دەبێت و زوتر نیشانەی پیری لەدەم و چاوی دەردەکەوێچوونکە شەکر ڕێگری دەکات لە چاکبوونەوەی کۆلاجین هۆکاری سەرەکی راگرتنی پتەوی پێستە

٤-شەکری زیادە خەزن دەبێت لەلەشی مرۆڤدا لەشێوەی چەوری

٥-فرەکتۆزی زیادە لە لەشی مرۆڤ دەبێتە هۆی زۆری ئۆکساندن لە خانەکاندا کەئەمەش دەبێتە هۆی شکاندنی زۆر لەخانەکانی لەشو لەئەنجامیشدا نەخۆشیەکانی جگەرو گورچیلە توشی مرۆڤ دەکات.

٦-خواردنی شەکری زۆر دەبێتە هۆی ڕژانی نیورۆترانسمیتەری جۆری دۆپەمین لەمێشکی مرۆڤ.ئەمجۆرە مادە کیمیاویە جۆرێک لە ئالودەبوون بۆ مرۆڤەکان دروست دەکات و ئیتر ناتوانن شتەکان تەرک بدەن.واتە کە شەکرت خوارد ئالودەبوونی مرۆڤ زیاتر دەبێت.

٧-راستە شیرینی کۆرتیزۆڵ کەم دەکات کە سترێسی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە بەڵام لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش کاریگەری خراپتر دروست دەکات.بۆیە بۆ جێگرتنەوەی باشترە مرۆڤ وەرزش بکات

٨-خواردنی شەکر وزەی مرۆڤ زیاد دەکات بەڵام ئەو وزە هۆکاری لابەلای خراپ بەجێ دەهێڵیت لەسەر لەشی مرۆڤ و رەنگ زەردی دەکات.

 بەکورتی : کەم شەکرد بخۆو قۆزو گەنج دەرکەوە بەبەردەوامی.و ئەم بابەتەش بۆ هاوڕێکانت بنێرە

وەرگێران لە ئنگلیزیەوە : سایتی زانکۆلاین

سەرچاوە:تایم

Advertisements

کؤمینتت چیە؟