NRT” بۆ 

” بۆ NRT”
جەناب کەخۆت ماڵت لەشووشە بوو ، بەرد مەگرە ماڵی خەڵک ، دوای ساڵانێک کارکردن و شەونوخونی لەکەناڵێ ھاوسەنگی و ڕاستگۆیی و بوێری !

دوای ڕۆشتن تا دوا سنووری مەرگ و ماندبوون لەپێناو گەیاندنی دەنگی حەق !

دوای چەندەھا ڕۆژ و شەو مانەوەم لەبەرەکانی جەنگ ! دوای خزمەتکردنی ئـەو کەناڵە وەکو ماڵی خۆم پاداشتی ئـەوان بڕینی مووچەکەم بوو !
کەناڵێک کەڕۆژانە دەیان ڕاپۆڕت و چاوپێکەوتن و بەرنامەی ئـامادەکرد لەھەمبەر بڕینی قوتی میللەت ، کاربەدەست و دەست ڕۆشتووەکانی سەرەوە خەریکی خواردنی مووچەی کارمەندەکانیان ، ئـێوە کە سەری زمان و بنی زمانتان نەھێشتنی گەندەڵی و ھێنانەدی یەکسانی و چەسپاندنی یاسایە ، بەچی حەق و مافێک مووچەی من و دەیان کارمەندنی دیکەتان بڕی ؟

لەنوێترین کار و پرۆژەی کاربەدەستانی ئـەو کەناڵە دەرکردنی دوو کارمەندنی بەشی IT ئـەو کەناڵەیە لەبەرامبەر داواکردنی ژەمە خواردنێکی سادە لەبەرامبەر ماندووبوونێکی زۆر لەڕووماڵی ڕۆژی ھەڵکردنی ئـاڵای کوردستان !
کەچی پاداشتی کەناڵەکە ناچارکردنیان بوو بەھاتنەوەیان لەشاری کەرکووکەوە بۆ شاری سلێمانی بەتەکسی وە کۆتایھێنان بەڕاژەی ھەردوو کارمەندی بەشی IT ،

لێرەدا پرسیار ئـەوەیە ؟ ئـەمەیە ئـەو ڕاستگۆیی و ھاوسەنگی و بوێریە کەباسی ئـەکەن ؟ ئـەمەیە داواکردنی ئـەو حەق و مافەی بانگەشەی بۆ ئـەکەن ؟؟؟؟؟
ئـەم قسانەی من مشتێکە لە خەروارێ …….

ئیمان فەرمان

Advertisements

کؤمینتت چیە؟