هەڵمەتی داخستنی هێڵی مۆبایلی ئاسیاو کۆڕەک دەستی پێکرد

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چالاکوانان و خەمخۆرانی بەرژەوەندی گشتی لە کوردستان ، هەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی چڕوپڕیان دەستپێکرد سەبارەت بەدەنگهەڵبڕین بەرامبەر ئەو نادادپەروەریەی کە هێڵەکانی مۆبایل لە کوردستان پەیڕەوی دەکەن لە خراپی خزمەتگوزاری و گرانی نرخی کارتی بەکارهێنان، لەئێستاوە هەزاران کەس مۆبایلەکانیان کوژاندۆتەوە وەک نارەزایەتیەک بەرامبەر ئەو دوو کۆمپانیاو بڕیار وایە تا کاتژمێر ١ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوامبێت و دوایی کۆتاییهاتنی ماوەکەش لەسایتی زانکۆلاینەوە پەیامی گشتیی هەڵمەتەکە لە چەند خاڵیکدا بڵاو دەکەینەوە.

ئەگەر تۆی هاووڵاتی تائێستا مۆبایلەکەت نەکۆژاندۆتەوە ئەوا ئێستا ئەو کارە بکەو ئەم هەواڵە بنێرە بۆ هەموو هاوڕێکانت.تا سەعات ١ بەردەوامبن .”لەکۆنەوە وتیویانە فلسێک لە دەوڵەمەند بکەیتەوە خەفەتی مردنی برایەکی بۆ ئەو فلسە دەخوات.

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە