هەڵمەتی نیشتیمانی بایکۆتی ئاسیاو کۆڕەک بەردەوام دەبێت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ زیانێکی مادی زۆر بە هەردوو کۆمپانیای ئاسیاو کۆڕەک کەوت ئەویش بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان بەدەم بانگەوازە نیشتیمانیەکەوە هاتن و مۆبایلەکانیان کوژاندەوەو تائێستا کۆمپانیاکان هیچ وەڵامێکی فەرمییان نەبوە بۆ داواکاری خەڵک کە خۆی لە هەرزانکردنی نرخی پەیوەندی و کارتی مۆبایل و چاککردنی خزمەتگوزاریدا دەبینێتەوە، بڕیار وایە هەڵمەتەکە بەردەوامبێت و لەم هەفتەیەدا وادەی ئاشکراکردنی هەڵمەتی دووەمی کوژاندنەوەی مۆبایلەکان و بایکۆتکردنی کڕینی کارتی دوو کۆمپانیاکە ڕادەگەیەنرێت.شایانی باسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەوە باسکراوە کە بەردەوامی و یەکگرتنی هاوڵاتیان بۆ داواکردنی مافی خۆیان تەنها وەسیلەیە بە گەیشتن بە ئامانج و پەیوەستکردنی کۆمپانیاکان بە دابەزاندنی نرخەکانیان.

لە ئوسترالیا ڕۆژێک کۆمپانیای بازاڕ کردن بەهێلکە نرخی هێلکەی بەڕێژیەکی کەم زیاد کرد بەڵام هاوڵاتیان بەبێ بانگەشە کەس ئەو ڕژە هێلکەی نەکڕی ،،،بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بو کۆمپانیا ناچار نرخەکەی گەڕاندەوە سەر نرخە کۆنەکە بەڵام هاوڵاتیان هەر بەردەوام بون لەبایکۆت تا ناچار بوو نرخەکەی لەجاران کەمتر کردەوە ئینجا هاوڵاتیان گەڕانەوە بۆ کڕینی هێلکە با ئێمەش وابین

جێی باسە ئەمە تەنها داواکاریە کە خەڵک بەهەموو رەنگەکانەوە کۆدەکاتەوەو بە حزبی نەکراوە.

گەر بەشدار دەبن لەهەڵمەتی دووەم ئێستا ئەم هەواڵە بڵاو بکەنەوە.

Advertisements

کؤمینتت چیە؟