نەجمەدین کەریم کێیە؟ چۆن گەیشت بەئەمریکاو لەگەڵ کێ چوو؟

ژیاننامەی تەواوی نەجمەدین کەریم لە سایتی زانکۆلاینەوە بخوێنەوە:

ناو:نەجمەدین کەریم

ساڵی لەدایکبوون: ١٩٤٩ /کەرکوک

خوێندنی سەرەتایی و ناوەدنی لەکەرکوک تەواوکردوە

بەکالۆریۆسی لەبواری پزیشکی گشتی بەدەستهێناوە لەزانکۆی موسڵ /ساڵ ١٩٧١

ساڵی ١٩٧٢ پەیوەندی کردوە بە ریزەکانی پێشمەرگەوە

ساڵی ١٩٧٦ کاتێک مەلامستەفا نەخۆش دەکەوێت وەک پزیشکی تایبەتی ئەو لەگەڵیدا بەرەو ئەمریکا بەڕێ دەکەوێت و هەر لەوێ دەمێنێتەوەو بڕوانامەی دکتۆراش لەبواری نەشتەرگەری  ئەعساب ومێشک بەدەست دەهێنێت لەزانکۆی جۆرج واشنتۆن

ساڵی ٢٠٠٩ دەگەرێتەوە عێراق و لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیدا دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە

سەرۆکی لیستی کوردستانی دەبێت لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١١ ە و هەر ئەوکاتەش دەبێت بە پاریزگاری کەرکوک

ئێستاش بەردەوامە لە پۆستەکەی و لە دوا هەنگاویدا بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە دەستپێشخەری ئەمبوە.

Advertisements

کؤمینتت چیە؟