Advertisements
Skip to content

نیسان 2, 2017

٤٣ هەزار جار دەسترێژی سێکسی کراوەتە سەر

by Kurd

وەرگێران لە ئنگلیزیەوە: سایتی زانکۆلاین

سەرچاوە:سایتی سی ئێن ئێنی ئەمریکی

کارلا ئەو کچە مەکسیکیەی کە بەهۆی رەفتاری خراپی خانەوادەکەیەوە ماڵ بەجێ دەهێڵیت لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، چارەنوسێک چاوەڕێی دەکات کە هیچ کەس بەئاوات نیە بیریشی لێبکاتەوە.تراژیدیای کارلا لەوکاتەوە دەستپێدەکات کە دەچێتە دەرەوە لەماڵ و لەنزیک میترۆ شیرینی فرۆشێک دەبینێت کە نوقڵێکی دەداتێ و دەڵی ئەمە دیاری برادەرێکە بۆ تۆ.برادەرەکە ئەو کەسەیە کە کارلا توشی تراژیدیاکە دەکات.بەڵی ئەو سەرۆکی دەستەی لەشفرۆشەکان بوو لە مەکسیکۆ سیتی.کارلا دەڵی کەسەکە بەسەیارەیەکی جوانەوە هات و وتی دەتبەم شوێنی سەرنجراکێشت پیشان دەدەم ، بەڵام ئەوەی کارلا خۆی تێدابینیەوە لەشفرۆشخانەبوو.

دەستدرێژی کردنە سەری ڕۆژانە:

کارلا دەڵێ ڕۆژانە ٣٠ پیاو دەهاتن و دەستدرێژیان دەکردە سەرم و زۆربەشیان لێیان دەدام.بەپێی ئەوەی لە پەڕاوی لێکۆڵینەوەکاندا هاتوە کارلا ٤٣ هەزار و ٢٠٠ جار دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر.

ویستی کچەکەشم بکوژێ:

کارلا دەڵی کە دەهاتمەوە ماڵ کە گرتوخانەبوو لە راستیدا ، ئەو کەسەی کە بەرپرسی شوێنەکە بوو دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەرم و لێشی دەدام و منداڵیکم لێی هەبوو ئەویش بەزۆر لەبەر ئەوەی کە نەتوانم هیچ بکەم و لەبەر منداڵەکەم لەقسەیان دەرنەچم.، کارلا دەڵی جارێکیان یەک ساڵ کچەکەم نەبینی و پاسەوانەکە دەیوت دەیکوژم گەر بە قسەم نەکەیت ئەوەی دەیڵێم.

ساڵی ٢٠٠٨ ساڵیکی خۆش دەبێت بۆ کارلا چوونکە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەهەڵمەتێکی پۆلیسی وڵاتەکەیدا بۆ شوێنی بازرگانانی لەشفرۆشی کارلا رزگار دەکرێت و لەپاش ئەوکاتەوە بەردەوام کارلا دێوزمەی ٤ ساڵ لە تراژیدیا لەبیرو هزریدا دەسوڕێتەوە

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: