ڕۆناڵدۆی دیاردە ئەو نهێنیەی لەڕۆژی ماڵئاواییدا ئاشکراکرد هەموانی توشی شۆککرد

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالایمای یاریزانی بەناوبانگی جیهان و بەرازیل لەدوا ڕۆژی وازهێنانی لەیاریکردن و ماڵئاوایی یەکجاریدا لە جیهانی تۆپی پێ ، نهێنیەکی گەورە ئاشکرا دەکات. ڕۆناڵدۆ کە بەدیاردەی تۆپی پێ ناسراوەو زۆربەی شارەزایانی بواری تۆپی پێ دەڵین گەر پێکان نەبوایە ئێستا نە مسی و نەڕۆنالدۆ وەک ئەو نازناویان نەدەبوو، ، ڕۆناڵدۆ دەڵی من ٤ ساڵ پێش ئێستا کە هاتمە ئای سیمیلانی ئیتاڵی پزیشکەکان نەخۆشیەکیان لەمنا دۆزیەوە کە پێی دەوترێت کەمی رژێنی دەرەقی، و هەرکەس ئەو رژێنەی کەمبێت لەلەشیا ئەوا خێرا قەڵەو دەبێت و کۆنتۆڵکردنیشی تەنها بەبەکارهێنانی هەندێک دەرمانە کە لەجیهانی تۆپی پێدا قەدەغەکراوەو گەر بەکارمبهێنایە دەبوایە وازم لەیاری تۆپی پێبهێنایە، ڕۆناڵدۆ لەم کاتەدا ڕو لە ڕۆژنامەنووسەکان دەکات و دەڵیت : ئێوە زۆر قسەو توانجتان لەمندا و ئێستاش هیچ ڕق و کینەیەکم نیە بەرامبەرتان و دەمەوێ لە ڕۆژی ماڵئاواییکردنمدا ئەو نهێنیە بدرکێنم کە بۆ من کێشم ئاوا زیادیکرد.

وەرگێران لەعەرەبیەوە:سایتی زانکۆلاین.

هەادارێکی دیاردە تاگ بکە

Advertisements

کؤمینتت چیە؟