سبه ى تاريق ره مه زانيكى تر ئازاد ده كريت!!

بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن …سبه‌ینێ تاریق ره‌مه‌زانێ تر له‌كه‌لار به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت
له‌مكاته‌دا كه‌مانگى 4 و سالیادى تاوانى ئه‌نفاله‌

.

.

ماوه‌ى سێ مانگه‌ وه‌كیل موخابه‌راتى دیاله‌ى سه‌رده‌مى به‌عس به‌ناوى ( جاسم محمد حه‌مید ) له‌سه‌ر سكاڵاى كه‌س و كارى ژماره‌یه‌ك قوربانى ده‌ستگیركراوه‌ ، ئێستا له‌زیندانى ئاسایشى گه‌رمیانه‌.

ناوبراو ئیعترافى كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و سیخورى له‌سه‌ر ( مامۆستا ئیبراهیم ) كردووه‌ كه‌ دانیشتوى كه‌لار بووه‌ و ساڵى 99 له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ ئیعدام كراوه‌ ..هه‌روه‌ها چه‌ند كوردێكى ترى دانیشتوى خانه‌قینى به‌ناوه‌كانى ( محسن ، عه‌لى ئه‌حمه‌د ، مسته‌فا ) داوه‌ته‌ ده‌ست موخابه‌راته‌وه‌ ، كه‌ئه‌مان حوكمى هه‌تاهه‌تایى درابوون به‌ڵام دواتر ئازاد كراون و به‌ر عه‌فو كه‌وتوون، به‌ڵام له‌ژێر ته‌عزیب دا جاوێكى له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ئێستا مه‌جودن و شكاتیان كردووه‌.

جاسم محه‌مه‌د ى وه‌كیل ى به‌عس ئیقامى ئوردنى هه‌یه‌ و خاوه‌نى كۆمپانیاى ( مواسم بركه‌ ) یه‌ و سه‌رمایه‌دارێكى گه‌وره‌یه‌ ، دواى ئه‌وه‌ى كه‌س و كارى مامۆستا ئیبراهیم و ده‌ستگیركراوه‌كانى ترى خانه‌قین پێیده‌زانن له‌هه‌ولێره‌ ، به‌نهێنى شكاتیان لێكردووه‌ و له‌مه‌تارى هه‌ولێر گیراوه‌ و هێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌لار…

سه‌ربارى ئیعتراف و ده‌لیلى ته‌واو له‌سه‌رى ، كه‌چى بریارى ئازاد كردنى به‌كه‌فاله‌ت دراوه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ته‌نها موخبر بووه‌ نه‌ك بكوژ و بریاره‌ سبه‌ى ئازاد بكرێ، بۆیه‌ كه‌س و كارى قوربانیه‌كان بریاریانداوه‌ سبه‌ى گرد ببنه‌وه‌..

دلشاد انور

Advertisements

کؤمینتت چیە؟