چێرۆکی سەرکەوتنی گەنجێک کە دەرچوی پۆلی ١٢ ەیەو ناوی لە هیچ زانکۆو پەیمانگایەک نەهاتەوە

ئەمە وێنەی دابان جافەو خەڵکی شاری دێرینی کفریە، ئەم گەنجە باوەڕی بە شکست و بێهیوابوون نیە لە ژیان و خۆی چیرۆکی :سەرکەوتنی خۆیمان لەم نامەیەی خوارەوەدا بۆ باس دەکات

من ناوم دابان فاتێح سەلامە، دانیشتووی شارۆچکەی کفریم لە گەرمیان و تەمەنم 22 ساڵە، هەر لە منداڵییەوە خولیای کۆمپیتەر و تەکنەلۆژیابووم . قۆناغی ئامادەییم تەواو کرد و لەهیچ شوێنێک ناوم نەهاتەوە بەڵام کۆڵم نەدا، من هەر زوو خولیایی فێربوونی زمانی عەرەبی بووم و هەمیشە سەیری ئەفلام کارتۆنم بەم زمانە دەکرد، تاکو وای لێهات بەتەواوی فێری ئەم زمانەبووم ، ئەو ناو نەهاتنەوەم بووە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هەوڵی بەدیهێنانی ئاواتەکەی خۆم بدەم ئەویش دروست کردنی ماڵپەرێک و یارمەتی دانی خەڵکی بوو لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کۆمپیتەر، توانیم ماڵپەرێکی سەیرکردنی ئەنیمی کە جۆرێکە لە ئەنیمەیشن دروست بکەم و زنجیرەکان لە زمانی عەرەبییەوەی وەرگێرم بۆ زمانی کوردی، سوپاس بۆ خوا ئێستا دامەزرێنەری یەکەمین ماڵپەری کوردیم تایبەت بە ژێرنووسکردنی ئەنیمی و ماڵپەرەکەم 170 هەزار بینەری هەیە، و ڕۆژانەش زیاد دەکات، پەیامم بۆ گەنجان ئەوەیە کە کۆڵ نەدەن ئەگەر لە یەکێک لە وێستگەکانیش ژیانیان وەستا، با ئەوان خۆیان نەوەستن بەردەوام بەدوای خەون و ئاواتەکانیان بکەون. .

ئێوەش چیرۆکی سەرکەوتن یان تراژیدیای خۆتان بنێرن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە:

zankolinezankolinezankoline@gmail.com

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە