به‌زیندویی گرتیان، به‌مردویی ته‌سلیمیان كرده‌وه‌

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی مامۆستایەکی شاری دەربەندیخان بڵآو دەکاتەوەو دەڵێ ئەم مامۆستایە بە زیندوویی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوەو دوایی ٤ مانگ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. ئەمەش دەقی نوسینەکەی سۆران عومەرە:

به‌زیندویی گرتیان، به‌مردویی ته‌سلیمیان كرده‌وه‌!
له‌ 28/11/2016 گه‌نجێك به‌ناوی “هێمن محه‌مه‌د عه‌زیز” پیشه‌ی مامۆستا بووه‌، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه‌ له‌ناو بازاڕی ده‌ربه‌ندیخان به‌ئاشكرا ده‌ستگیر ده‌كرێت، پاش 22 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی سێوسێنان له‌قه‌ره‌داغ بدۆزرێته‌وه‌و پاش 4 مانگ له‌هاتوچۆ بۆ لای ئاسایش بۆ سه‌ردانی كوڕه‌كه‌یان! به‌ڵام پۆلیس هه‌فته‌ی ڕابردوو پێیان بڵێ كوڕه‌كه‌تان 4 مانگه‌ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ بڕۆن وه‌ریگرنه‌وه‌! ئه‌مرۆ ته‌رمی ئه‌و گیراوه‌ كوژراوه‌ فڕێدراوه‌ له‌پزیشكی دادوه‌ریه‌وه‌ درایه‌وه‌ به‌خانه‌واده‌كه‌ی و پێشیان وتوون بۆتان نیه‌ پرسه‌ی بۆ دابنێن!

ئه‌مه‌ تاوانه‌ دژ به‌ مرۆڤ، كه‌سێك به‌هه‌ر تۆمه‌تێك بگیرێ ده‌بێ له‌دادگایه‌ی عادیلانه‌دا تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ بكرێته‌وه‌و سزای یاسایی بدرێ! نه‌ك به‌م جۆره‌ی لێ بكرێ!

ئه‌م خانه‌واده‌ ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌مان به‌زیندویی گیراوه‌ به‌زیندویی ده‌مانه‌وێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر داعشه‌ سزای له‌سێداره‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن به‌ڵام ئێسته‌ كێ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساغ كرده‌وه‌و كوشتان ؟

ئه‌مه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان دادگا له‌ژێر پێی ده‌زگای ئه‌منیدایه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان تاكو ڕاده‌ی كوشتن بونی هه‌یه‌!

شایانی باسە لەماوەی ڕابردوودا لە ناوچەی دەربەندیخان چەند خانەیەکی نوستوی داعش چالاکیان ئەنجامداو چەند هاوڵاتیەکیان شەهید کرد. تائێستا ئاسایش و پۆلیس رونکردنەوەیان لەم بارەیەوە نەداوە.

Advertisements

کؤمینتت چیە؟