بەپەلە، لەزانکۆیەکی کوردستان بۆ یەکەمجار لەمێژوودا سیستمی یەکپۆشی پەیڕەو دەکرێت

دوای ئەنجامدانی گشتپرسیەک لەزانکۆی ڕاپەڕین سەبارەت بەوەی کە ئایا سیستمی یەکپۆشی جلو بەرگ لەو زانکۆیەدا پەیڕەو بکرێت یان نا، زۆرینەی خوێندکارانی زانکۆکە دەنگی بەڵێیاندا بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی یەکپۆشی کە بەرێژەی  ٥١ ٪ ی دەنگدەرانبوو و لەبەرامبەریشدا ٤٧٪ ی دەنگدەرانی راپرسیەکە بەنەخێر دەنگیاندابوو و لەگەل سیستمی یەکپۆشیدا نەبوون

شایانی باسە ژمارەی ئەو خوێندکارانەی بەشداری راپرسیەکەیانکردوە ١٣٣٥ خوێندکاربوەو کەئەمەش ڕیژەی ٦٠ ٪ی خوێندکارانی زانکۆکە پێکدەهێنێت.

ئەم پرۆسە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بەرێوەچوەو دیار نیە کە ئایا چ بەروارێک ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن، یان پرۆسەی جێبەجێکردنی یەکپۆشیەکە ڕوننەکراوەتەوە.

زانکۆلاین

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە