Advertisements
Skip to content

نیسان 6, 2017

لێدوانی پەروەردەی گەرمیان و زانکۆی گەرمیان سەبارەت بە پشوی ٩ نیسان

by Kurd

په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان و زانكۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نن رۆژى یه‌كشه‌مه‌ 9ى نیسان ده‌وامى ئاساییه‌و پشو نییه‌.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ى ساڵیادى ئازادكردنى عێراق له‌ده‌ست رژێمى به‌عس له‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و قوتابخانه‌كان پشوى فه‌رمییه‌ به‌ڵام له‌ زانكۆى گه‌رمیان پشو نییه‌ و ده‌بێت خوێندكاران ده‌وام بكه‌ن .

د.فاروق عه‌بدوڵا سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان به‌رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند :” بۆ فه‌رمانبه‌رانى ئیداره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ پشوه‌ به‌ڵام بۆ خوێندكاران نا “.

هاوكات په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت پشوه‌كانى هه‌فته‌ى داهاتو هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌و ده‌وامی فه‌رمی ده‌كرێت له‌و دو رۆژه‌ى كه‌به‌ پشو دیارییكراوه‌.

په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان پیشتر رایگه‌یاندبو كه‌ بۆ رۆژى 9ى مانگ كه‌ هاوكاته‌ به‌ رۆژى ئازادكردنى عێراق و كه‌وتنى رژێمى به‌عس ئه‌وانیش وه‌كو داموده‌زگاكانى تر پشوى فه‌رمیانه‌، به‌ڵام ئێستا راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌و رۆژانه‌ ناكه‌نه‌ پشو.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌: پاش ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاگادارکراینەوە، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە بەڕێوەبەراتیە گشتیەکەمان دەکەینەوە، کە پشوی ڕۆژانی 2017/4/9 یەکشەمە، هەروەها 2017/4/19 چوارشەممە هەڵوەشێنراوەتەوە، واتە ئەو دو رۆژە پشونیە و دەبێتە دەوامی فەرمی.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: