.لمی بابردوو

لمی بابردوو

نوسین:د.نزار کاکەمی

بە چاوی خۆت سەیری شتەکان بکە، بە گوێی خۆت ببیستە، بە زمانی خۆت قسە بکە، مەبە بە زمان و گوێ و چاوی کەسی تر. ئەزانی چۆن ئەتوانی وا بی؟ ئەو کاتەی کە خۆت ئەدۆزیتەوە، ئەو کاتەی کە لە ژێر منەت و پاشکۆیی ئەوی تر دەردەچی، ئەو کاتەی تۆزێ وردتر دەڕوانی و جار جار بە خۆت ئەڵێی: کێ نایەژێ هەڵە نیم؟

بۆ تۆی لاواز، ئەو کەسەی تۆزێ پارە دەخاتە گیرفانت، داتدەمەزرێنێ، لایەکت لێ دەکاتەوە و بزەیەکی درۆینەت بۆ دەکا، بە بێ ئەوەی بە خۆت بزانی دەبیتە پاشکۆی، دەبیتە کلکی، لە خۆتەوە وەک ئەو هەناسە دەدەی، وەک ئەو قسە دەکەی، وەک ئەو باش و خراپ جیا دەکەیتەوە، وەک ئەو خەڵک پۆلێن دەکەی. ئەبیتە ئەوێکی تر، کۆپییەکی ئەو، سێبەری ئەو. ئیتر تۆیەک نامێنێ و دوو ئەو پەیدا دەبێ.
هەر بۆیە، چۆن لەگەڵ ئەو ڕەفتار بکەن، لەگەڵ تۆیش هەروا.

سەردەمی ناچاریی و نەبوونیی و پێویستیی، زەمانی فەوتانی تۆ و دروستبوونی تۆیەکی ترە، ئەگەر ژیرانە مامەڵە نەکەی، وا دەتگۆڕێ، نامێنیت و دەبیتە بەشێک لە یادەوەرییەکی شلۆق، دوور نیە لەپڕ نەسڕێیتەوە، ئیتر بزر ئەکرێی و نە خۆت و نە ئەوانی تریش ناتدۆزنەوە، دەبیتە لمی بیابانێک و با دەتبا.

 150807112010-debate-gfx-trump-super-169
Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە