لەهند کچێک دۆزرایەوە کە لەگەڵ مەیموندا ژیاوە لەدارستان،ڤیدیۆی کچەکە ببینەو چیرۆکەکەی بخوێنەوە

لە وڵآتی هند کچێکی تەمەن لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ ساڵ دەدۆزرێتەوە لە دارستانێک کە ژیانی لەگەڵ مەیمونەکاندا دەبردەسەر.چیرۆکی ئەم ڕوداوە لەوێوە دەست پێدەکات کاتێک کۆمەڵێک کەس دەچنە یەکێک لەدارستانەکانی هند و داردەبڕن و کچەکە دەبینن لەگەڵ چەند مەیمونێکدایە، ئەو کەسانەش پۆلیس لە و حاڵەتە ئاگاداردەکەنەوە کە بینیویانە.پۆلیس دەڵێت کچەکە ڕوت بوەو هیچی لەبەر نەبوەو زۆریش ئاسایی ژیانی وەک ئاژەڵانی دەبردەسەر. پۆلیس دەڵێت کە نزیکبووینەوە لە کچەکە کەلەگەڵ مەیمونەکاندا بوو، یەکسەر بەشێوەی مەیمون ڕایکردو لێمان دورکەوتەوە بەڵام هەرچۆنێکبێت کچەکەمان ڕزگارکرد. لەکاتی رزگارکردنی کچەکەدا مەیمونەکان بەدوای ئۆتۆمبیلی پۆلیسەکە دەکەون و هێرشی دەکەنە سەر. پۆلیس دەڵێ کچەکە زمان نازانێت و تەنها بە هێما قسەی لەگەڵ دەکەین و هەرچیش بڵێین تێدەگات بەڵام ناتوانێت قسەبکات و زەردەخەنەیەکیشی هەیە .

ئێستا کچەکە لە لای پۆلیسەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر ئەوەی ئەو کچە چؤن گەیشتۆتە ئەو دارستانەو لەوێ ژیاوە؟ پاشان دەیانەوێت بزانن دایک و باوکی کچەکە کێن؟

وەرگێران لە ئنگلیزیەوە :سایتی زانکۆلاین/ئەمریکا

    سەرچاوە:ئەی بی سیی ئەمریکی

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە