Advertisements
Skip to content

نیسان 10, 2017

بەپەلە ، سبەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و کەمکردنەوەی مەنهەج کۆبونەوە دەکرێ

by Kurd

بەپەلە ، سبەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و کەمکردنەوەی مەنهەج کۆبونەوە دەکرێ

لە گردبوونەوەی ئەمڕۆی خوێندکارانی پۆلی ١٢ ەدا لە سنوری گەرمیان و لەبەردەم بەرێوەبەرێتی گشتی پەروەردە گەرمیان خوێندکاران چەند داواکاریەکیان پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرد. ئەمڕۆ لەگردبوونەوەیەکدا کە سەدان خوێندکارا ئامادەبوون و چونە بەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دەڤەرەکە خوێندکاران چەند داواکاریەکیان خستە بەردەم بەرپرسانی پەروەردە:

١-  درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنی ئەمساڵ

٢- کەمکردنەوەی مەنهەجی پۆلی ١٢

٣- دخول لە ٣ دەرسەوە بکرێتە٤ وانە

٤  – تاقیکردنەوەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بکرێتە ئارەزومەندانە

شایانی باسە بەرێوەبەری گشطی پەروەردەی شارەکە بەڵێنی بە قوتابیان داوە سبەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە ئەم خاڵانە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و ئیشی جدی لەسەر بکات.

Advertisements
Read more from هەواڵ, پۆلی ١٢

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: