دواین زانیاری لەسەر ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی ١٢

لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی بالا بریارێکی دەرکرد کە ئەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی ٢ عەرەبی پۆلی ١٢ بکرێتە ئارەزومەندانە ئەگەر هاتوو دەرچوانی پۆلی ١٢ پێشکەشکردنیان ئەنجامدا بۆ بەشە پزیشکی و ئەندازیاری و زانستیەکان. ئەم بڕیارەی قەزارەتی خوێندنی باڵا رەخنەو پشتگیری هاوتەریبی لەگەڵ خۆیدا هێنا. مامۆستایان چونە بەردەوام وەزارەتی خوێندنی باڵا دژی ئەو بڕیارەو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد . بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دوو ڕونکردنەوەی جیاوازدا لەماوەی هەفتەیەکدا رەتی کردەوە لە بڕیارەکە پاشگەز ببنەوە. ئەم بڕیارە زۆربەی قوتابیانی پۆلی ١٢ پێی خۆشحاڵ بوون. دوازانیاری کە بەدەست سایتی زانکۆلاین گەیشتوە ئەوەیە کە تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی دەرنەچوە کە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوەو بڕیارەکە کارایە.

شایانی باسە لە هەواڵێکی کەناڵی ڕووداودا لەسەر زاری مەسعود بارزانیەوە باس لەوە دەکەن کە ناوبراو داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کردوە بەڵام تائێستا گوێ بە داواکاریەکەی مەسعودبەرزانی نەدراوە.

Advertisements

کؤمینتت چیە؟