Advertisements
Skip to content

نیسان 12, 2017

شەیما : چەندین جار داوای کاری لەشفرۆشیم لێکراوە لەکاتی گوڵفرۆشتن.چیرۆکی کچە دەرچویەکی زانکۆ بخوێنەوە

by Kurd

شەیما چەندین جار داوای کاری لەشفرۆشیم لێکراوە لەکاتی گوڵفرۆشتن

لە ڤیدیۆیەکدا کە لەکەناڵی سۆمەریە بڵاوکراوەتەوە کچێکی دەرچوی زانکۆ لەبەر خراپی باری گوزارانیان گوڵ دەفرۆشێت.شەیما کە لە باخچەی زەورای بەغدا گوڵی دەفرۆشت باسی ژیانی خۆیان دەکات و دەڵی باوکم ناتوانێ بجۆڵی و مامۆستای بریکاری و دایکم مامۆستای عەرەبی و خوشکێکم قانونی تەواوکردوە و براکانم یارمەتیمان نادەن . ئەو دەڵی یەکێک لە براکانم ٢ ژنی هەیەو ئەوی تریان یەک ژنی هەیەو هیچ یارمەتی ئێمە نادەن. شەیما دەڵی من ئەم کارە دەکەم تەنها بۆ ئەوەی کرێی خانوەکە دابین بکەم بۆماڵ. ئەو دەڵی چەندین جار داای کاری خراپەم لێکراوە لەم شوێنی کارە. شەیما دەڵی من شەرم ناکەم و با براکانم بزانن ئەم ئیشە دەکەم.

شایانی باسە هەزاران شەیماش لە کوردستان هەیەو ڕۆژانە شەیمای تر بەرهەم دەهێنرێت لەسایەی دەسەڵاتێکی نەخوێندەواری ڕو لە چینی خوێندەوار.

Advertisements
Read more from هەواڵ, پۆلی ١٢

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: