Advertisements
Skip to content

نیسان 15, 2017

هەر بە جدی جەنابتان ئاگاتان لە بارودۆخی مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتەکەت نییە یا خۆت کردوەتە بێ ئاگا

by Kurd

بۆ وەزیری خوێندنی …….. ٤٠٠ هەزار دیناری!!

هەر بە جدی جەنابتان ئاگاتان لە بارودۆخی مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتەکەت نییە یا خۆت کردوەتە بێ ئاگا…

تەماشا وەزیر

مامۆستای زانکۆ لە زانست و نوسین و خوێندن دابڕاو و هەموو دەستیان وەرداوەتە کرێکاری و کاسبی و فەلاحی و ئیش و کاری قورس کە لە بنەڕەتدا هی ئەوان نییە. بەمەش لایەنی مەعریفی و ویژدانی مامۆستای زانکۆ لە پەراوێزدایە.

زانکۆکانت هێندە بوونەتە جێگەی حەفەلات و نمایش و ڤیستیڤاڵ و کاری نازانستی، ڕوبعێکی ئەوە مەعریفەو زانست لە نێویاندا کۆ ناکەیتەوە.

ئەمەیان گرنگە بیزانی…….

سوێندت دەدەم ئەگەر توانیت بە ٤٠٠ هەزار گوزەرانی ژیانت بکەیت ئەوە ناوت دەخەمە کتێبی گینسەوە.

ئەگەر توانیت بە ٤٠٠ هەزارەوە توێژینەوەیەک بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە ئەوە من پلەی سۆپەرمانت پێ دەدەم نەک پرۆفیسۆر. کێ هەیە مناڵی برسی بێت و گیرفانی سەوزەڵە خانمی بێت و توێژینەوە و کتێب بنوسێت و بە نیوەی مووچەکەی بڵاوی بکاتەوە؟

گیرفانی هەر مامۆستایەک بگەڕێی لە ٣٠ هەزار زیاتری نییە پێمان ناڵێی چۆن بتوانین توانستی زمانی ئینگلیزی تێپەڕێنین، وەک دەزانی نرخی تاقیکردنەوە و کرێی هاتوچۆو مانەوە دەکاتە ٢ مووچەی وەزارەتەکەت.

ئادەی تۆ بیت لەجێی من ٤٠٠ هەزار ئەدەی بە چی
بە شیری مناڵ یا بە کتێب. ئەیدەی بە بەنزین و داو دەرمان یا بە کتێب، چوار سەت هەزار ویژدانەن بە چی دەدەی؟ دەیدەی بە بەنزین و جلوبەرگ و خۆراک یا بە توێژینەوە و تاقیکردنەوەی زمان و کرێی هامووشۆی گەشت و گەڕانی زانستی. دەیدەی بە ئاوو کارەبا و کرێ خانوو هێڵی ئینتەرنێت یا بە گۆڤارو ڕۆژنامە و کتێب؟

وەزیری ٤٠٠ هەزاری لەسەردەمی جەنابتان گوزەران سەختە و بەم جۆرە بڕوا زانکۆکانت لە ئێستا خراپتر دەبن….

ئەحمەد تەها

مامۆستای زانکۆ

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: