Advertisements
Skip to content

نیسان 17, 2017

تۆی کورد جارێ هیچ نیت، وەرە ناوێک لە خۆت بنێ ئینجا باسی ئەوانی تر بکە.

by Kurd
 نوسین:د.نزار کاکەمی

کورد بەو وەزعە شڕەیەوە لێکدانەوەی لوتبەرزانە بۆ دۆخی سیاسیی تورکیا دەکا! چەن سەیرە! چەن زەخمە!
تۆ خۆت شڕە هەرێمێکت هەیە کە لە هەموو چرکەیەکدا ئەگەری لەناوچوون و هاتنە سەر سفری هەیە، کەچی دێی گاڵتە بە دەوڵەتێ ئەکەی گشت ئەوروپا نەیتوانی گەلەکەی ڕازی بکا کە بە نەخێر وەڵامی ڕیفراندۆم بدەنەوە.

کاکی کوردی، لە دەرەوەوە سەیری خۆت بکە نەک لە خەیاڵی خۆتەوە، تۆی کورد جارێ هیچ نیت، وەرە ناوێک لە خۆت بنێ ئینجا باسی ئەوانی تر بکە. پێناسەت چیە؟ چیت؟ کولتورت چیە؟ هێزت كوا؟ کەسایەتیت کامەیە؟ تۆ هێشتا دروست نەبووی، هێشتا چاوت نەکراوەتەوە، بە دەروونێکی بیمار و ئەقڵێکی کڵۆڵەوە بە تەمای چی بە تورکیا بڵێی؟ تۆ خۆت دەستورت نیە بۆ باسی دەستووری خەڵکی تر دەکەی؟

تۆ سەر لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانت دەرناکەی، نازانی هۆکاری نەخۆشییەکانت چیە، ناتوانی ململانێکانی دوو بازرگانت، دوو ماڵت، دوو بەڕێوەبەرت، دوو فەرمانبەرت، بە ئاسانی و لە ماوەیەی کورتدا، چارە بکەی، دێی ڕیفراندۆمی گەل و دەوڵەتێک شى ئەکەیتەوە! چ باوەڕبەخۆبوونێکی بۆشە! ئەم هەموو بەتاڵییەت چۆن پڕ کردەوە و خەمی ئەوانی تر دەخۆی؟ نازانم.

هەموو ئەوروپا حەزیان دەکرد ڕیفراندۆمەکەی (ئەردۆگان!) شکست بێنێ، بەڵام قبوڵ کرا. ئیتر تۆ هەر بقیڕێنە. ئەوەی ڕوویدا، وەک کودەتاکە، شتێکی لێوە فێر بە، گەل بڕیار ئەدا، گەلی ئەوێ نەک تۆ.
گەلانی تورکیا، با بە ڕێژەی (نیوە کۆی یەک)یش بێ، تازە بە هەموارکردنەوەی دەستوور ڕازی بوون، بە مانایەکی تر، قایل بوون بە ئەردۆگان، وتیان یەک کەس و یەک دەوڵەت، ئادەی بزانم تۆی کورد چیت هەیە؟ و چیت پێیە؟ کوا کەست کوا دەوڵەتت؟ هیچ.

تۆ نە کەس نە دەوڵەت نە دەستور، هیچیانت نیە. هیچ.

10441055_777021679011288_4718377840021794501_n

د.نزار کاکەمی

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: