Advertisements
Skip to content

نیسان 18, 2017

لێدوانی وەزارەتی پەروەردە لەسەر پشوەکەی سبەی

by Kurd

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم پشووە جگە لە قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین.

ئەمڕۆ سێشەممە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی دەوامی خوێندن، بڕیاردراوە پشووی ڕۆژای ١٩ ئەم مانگە لە قوتابخانەکانی ئەو سنورانەی کە بایکۆتیان تێداکراوە هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی پێنجشەممە دەوامی ئاساییە و بڕیارەکەش بۆ ئەوەیە کە قەرەبووی وانەی فەوتاوی قوتابیان و خوێندکاران بکرێتەوە لەو سنورانەدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە سبەینێ ١٩ی مانگ چوارشەممە سوری ئێزدییەکانە و بەو بۆنەیەشەوە ساڵانە ئەو ڕۆژە کراوەتەوە پشوو.

ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای کردنەوەی دەوامی خوێندن مامۆستایانی سنورەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین ماوەی نزیکەی سێ مانگ بایکۆتی خوێندنیان کرد دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە.

پێشتریش پەروەردەکانی ئەو سنورە بڕیاریاندا کە پشووەکانی ساڵ کەمبکەنەوە تاوەکو قەرەبووی خوێندنی ئەمساڵ بکەنەوە.

NRT

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: