بەپەلە کۆمپانیای فەیسبووک کەناڵی ڕوداو سزا دەدات

تایبەت بە سایتی زانکۆلاین.

لە دوێنێوە کۆمپانیای فەیسبووک کەناڵی رووداوو تۆڕە میدیایەکەی سزا داوەو رێگەی لێیان گرتوە کە ڤیدیۆو وێنە پۆست بکەن ئەویش لەدوای ئەوەوە دێت کە بەڕێوەبەرانی ئەم تۆڕە میدیاییە گەورە سەرپێچی یاساو رێنماییە ڕونەکانی فەیسبووکیان کردوەو تائێستا نازانرێت کە فەیسبووکی رەسمی کەناڵی روداو تا چەند ڕۆژ ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە بەڵام ئەوەی ئاشکرایە لە ئێستادە بەهیچ جۆرێک ناتوانن لە فەیسبووکی فەرمی کەناڵەکەوە وێنەو ڤیدیۆ پۆست بکەن شایانی باسە تۆڕی میدیایی ڕوداو نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەو یەکێکە لە کۆمپانیا میدیایە گەورەکانی کوردستان کە بودجەیەکی لەرادەبەدەری بۆ دیاریکراوە کە ملیۆنان دۆلار مەزەندە دەکرێت بەڵام سەرپێچی رێنماییەکانی فەیسبووکیش دەکەن کە جێگای پرسیار لای شارەزایانی بواری میدیایی دروست دەکات کە بەو بودجەو ناوبانگەوە چۆن دەبێت هەڵەی وابکە شایانی باسە سزادانەکە دەگەرێتەوە بۆ پۆستکردنی ڤیدیۆ یان وێنەوە کە کۆپی رایتی هەبوەو بەپێی رێنمایی و یاساکانی فەیسبووک ئەو کارانە سزای لەم شێوەی بەدوادادێت..

سایتی زانکۆلاین بەردەوام پیشاندانی دیوە داپۆشراوەکان ئامانجیەتی.

www.zankoline.co

Advertisements

کؤمینتت چیە؟