Advertisements
Skip to content

نیسان 23, 2017

بەپەلە، لەسبەیەوە پێشکەشکردنی بۆ خولی کۆلێجی پۆلیس دەستپێدەکات

by Kurd

کۆلێژی پۆلیسی هەولێر دوو خول دەکاتەوە بۆ بوون بە ئەفسەر بۆ ڕەگەزی نــێــر ..
یەکەمیان : بۆ دەرچووانی کۆلێژ بەم مەرجانەی خوارەوە ..
۱ـ دەبێت قوتابی پێشکەشکار دەرچووی یەکێک لە زانکۆ باوەرپێکراوەکانی کوردستان بێت .
۲ـ بۆ وەرگرتنی لە کۆلێژی پۆلیس دەبێت دەرچووی یەکێک لەم کۆلیژانە بێت (تەکنەلۆژیایی زانیاری، فیزیا، کیمیا، ژمێریاری، زمانی ئینگلیزی، یاسا، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری کارەبا، ئامار، کارگێری ئابووری (کارگێری) )
۳ـ تەمەنی لە (۲٥) ساڵ زیاتر نەبێت .
٤ـ بەرزی باڵای لە (۱۷۰)سم کەمتر نەبێت .
٥ـ کێشی قوتابی دەبێت لە (بەرزی باڵا ۱۰۰+۱٥)
٦ـ تێکرایی نەمرەی قوتابی نابێت لە %٦۰ بۆ ساڵی ۲۰۱٦، %٦۳ بۆ ساڵانی پێشووتر .
۷۷ـ پێشینە لە وەرگرتن بۆ (کوڕ و برا)ی شەهیدانی سەنگەرە، تەنها بەمەرجی تێکرایی نمرەی قوتابی پێشکەشکار دەدرێت و هەڵاوێر دەکرێت لەم مەرجە..

دووەمیان ..
بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی زانستی و وێژەیی ..
بەم مەرجانەی خوارەوە:

۱ـ تەمەنی لە (۲۲) ساڵ زیاتر نەبێت .
۲ـ بەرزی باڵای لە (۱۷۰)سم کەمتر نەبێت .
۳ـ کێشی قوتابی دەبێت لە (بەرزی باڵا ـ۱۰۰+۱٥)
٤ـ تێکرایی نەمرەی قوتابی نابێت لە %٦۰ بۆ ساڵی ۲۰۱٦، %٦۳ بۆ ساڵانی پێشووتر .
٥٥ـ پێشینە لە وەرگرتن بۆ (کوڕ و برا)ی شەهیدانی سەنگەرە، تەنها بەمەرجی تێکرایی نمرەی قوتابی پێشکەشکار دەدرێت و هەڵاوێر دەکرێت لەم مەرجە..
سێهەم :ـ
مەرجە گشتیەکان :
۱ـ قوتابی دەبێت لە دایک و باوکی عێراقی بێت و خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی بن.
۲ـ نابێت قوتابی فەرمانبەر بێت یاخود کارمەندێکی حکومەت بێت .
۳ـ ڕەوشتی باش بێت و ڕابردووی پاک بێت، هیچ دادگاییەک نەکرابیت لەسەر تاوانی بەد ڕەوشتی سزا نەدرابێت .
٤ـ دەربچێت له لێژنەی پزیشکی و توانایی لەش (لیاقەی بدنی).
چوارەم :.
پێشکەشکردن تەنها لە رێگای ماڵپەری کۆلیژی پۆلیسى هەولێرەوە دەبێت بەم ناونیشانە :. www.hawlerpa.com

پێنجەم :
ماوەی پێشکەشکردن لە ۲۰۱۷/٤/۲٤ تاوکو ۲۰۱۷/٥/۳
هەروەها دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەبێت کۆپیێکی فۆڕمەکە لای خۆی هەبێت و دواتر بیگەڕێنێتەوە بۆ کۆلێژی پۆلیسی هەولێر.

Advertisements
Read more from هەواڵ, پۆلی ١٢

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: