Advertisements
Skip to content

نیسان 26, 2017

کۆمپانیایەک 60 هەزار دۆلار دەدات بە زانکۆی گەرمیان

by Kurd

کۆمپانیایەک 60 هەزار دۆلار دەدات بە زانکۆی گەرمیان

كۆمپانیای گازپرۆمى روسى شه‌ست هه‌زار دۆلار هاوكارى زانكۆى گه‌رمیان ده‌كات و سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ بۆ هاندانى مامۆستایان و ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ خه‌رجده‌كه‌ین.

د.فاروق عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان  رایگەیاند: پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شمان هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆم كه‌له‌بوارى ده‌رهێنانى نه‌وت له‌ سنورى گه‌رمیان كارده‌كات، له‌ رێگه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه‌ بڕی 60 هه‌زار دۆلاریان به‌ زانكۆى گه‌رمیان داوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه‌.

سەچاوە: ڕادیۆی دەنگ

وتیشی: بڕێك پاره‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌، بڕیارمانداوه‌ كه‌ بۆ هاندانى مامۆستایان خه‌رجی بكه‌ین به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستی.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ نوسراوى فه‌رمی له‌ىوباره‌وه‌ كراوه‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌درێت به‌و مامۆستایانه‌ى زانكۆ كه‌ كارى توێژینه‌وه‌ى زانستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: