پەرلەمانێك گەر ئەوانە تییدا نوێنەری خەڵك بن ، نەك نابێت کارا بکرێتەوە ، بەڵکو دەبێت بکرێت بەگەوڕی ئاژەڵ .

خۆفرۆشی هەندێک نوێنەری کورد لە ( فەوزی برنجی زادە و زوڵفی زادە ) وە تا ( پەرلەمانتارانی یەکیتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ )
۹٤ ساڵ پێش ئیستا و دروست لە ساڵی ۱۹۲۳ز لە کۆنگرەی لۆزان ، (عیسمت ئینۆ نۆ ) نوینەری کمال ئەتاتورک ، بۆ کۆتایی پێهێنانی یەکجاری بەو کیانە کوردیەی کە لە کۆنگرەی سیڤەر ساڵی ۱۹۲٠ز بڕیاری لەسەر درابوو لە باکوری کوردستان دروست بکرێت ، دوو نوێنەری کوردی لە گەڵ خۆی برد بۆ کۆنگرەی لۆزان ئەوانیش ( فەوزی برنجی زادە و زوڵفی زادە ) بوون ، بۆ ئەوەی لە پێش چاوی نوینەرانی هاوپەیمانان و بەشدارانی کۆنگرە بڵێن : کورد و تورك براین و ئێمەی کورد هیچ نیەتێکمان نیە بۆ جیابوونەوە لە برا تورکەکانمان ، ئەو دوو نوێنەرەی کوردیش ئەوەیان ووت کە بەدڵی تورک بوو .
ئێستا دوای ۹٤ ساڵ لەو ڕوداوە شەرم هێنەرە ، و دوای ۱٠۱ ساڵ لەسایکس بیکۆ و ، لەسەردەمی هەڵوەشاندنەوەی سنورەکانی سایکس بیکۆ و دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە ، و گەشانەوەی ئەستێرەی بەختی کورد بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری و دوای ئەوەی هەموو ئەوروپا و ئەمریکاو دەوڵەتانی دونیا شاهدی بۆ قارەمانیەتی پێشمەرگە و مرۆڤ دۆستی گەل و حکومەتی کوردی و ڕەوایی دۆزی کورد دەدەن و ماف دەدەن بەکورد دەوڵەتی هەبێت .
کەچی کۆمەڵێك پەرلەمانتاری هەرزەو موزایدە چی و دوژمنی سەربەخۆیی لە فراکسیۆنەکانی ( یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ) لە ئەوروپا وولات بەووڵات و پەرلەمانتارانی ئەوروپا دەبینن و خەریکی ناشرینکردنی ئەزموونی حوکم ڕانی کوردستان و بێنرخ کردنی دەسکەوتەکانی کوردن و بەڕوونی و بێ شەرم و حەیا داوا دەکەن پشتگیری حکومەتی هەریم نەکریت چونکە دیموکراسی نیە .
ئەو کارەی ئەو پەرلەمانتارە موزایدە چیانە دەیکەن جگە لەسوک کردنی خۆیان و میلەتەکەیان و خزمەتکردن بە دوژمنانی سەربەخۆیی هیچی دیکە نیە ، ئەوەی ئەوان دەیکەن لە مێژووی خۆفرۆشانی هیچ نەتەوە و دەوڵەتێکدا نیە ، وە لەم ووڵاتە نەقیەم هەیە نەیاسا و نە دەسەڵاتی شۆڕشگێڕی ئەگینا دەبوا ڕیگە نەدرایە ئەوانە جاریکی تر پێ بخەنەوە سەر خاکی کوردستان .
ئەوەی مایەی سەیرو بێ شەرمیە پەرلەمانتارانی یەکێتین کە لەساڵی ۱۹۹۲ وە شەریک و حوکم ڕانی ئەم ووڵاتەن و هەرچی نەهامەتی بەسەر کورد هاتبیت پشکی شیری بەر ئەوان دەکەوێت ، ئەوجاش لە ئەوروپا باسی گەندەڵی و فەشەلی سیستەمی حوکم ڕانی دەکەن ، پاشان من تێناگەم کۆمەڵ و یەکگرتووی بەشدار لە حوکم ڕانی هەریم بەچ ڕوویەکەوە دەچن زەمی حکومەتی خۆیان دەکەن ، ئاخر بخوا سوێنتان دەدەم سۆران عمر و شێرکۆجەودەت ، و دیموکراسیان وتوە ؟ 
پەرلەمانێك گەر ئەوانە تییدا نوێنەری خەڵك بن ، نەك نابێت کارا بکرێتەوە ، بەڵکو دەبێت بکرێت بەگەوڕی ئاژەڵ .

بهمن کاك عبداللە

كادرى بيشكه وتوى بارتى ديموكراتى كوردستان

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە