دەگێرنەوە کاتی خۆی پاشایەک هەبووە کە ژنەکەی مناڵی نەدەبوو

بڕگەی چەکوش پێاکێشانی عەقڵی کورد

دەگێرنەوە کاتی خۆی پاشایەک هەبووە کە ژنەکەی مناڵی نەدەبوو و دکتوری دنیای هێنا تا وای لێهات ژن سکی کردو مناڵیکیانبوو کە بتوانێت جێگای کورسیەکەی باوکی بگرێتەوە.کە مناڵ لەدایکبوو یەک گوێی هەبوو. ئەمەش بوە جێی سەرسوڕمانی خەڵکی مەملەکەت.

پاشا زۆر بێتاقەتبوو و وتی دەترسم پاشای مستەقبەل کە گەورە دەبیت هەست بە نەقس بکات و ئەمە دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزمەوە.

داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کرد لەگەڵ راوێژکارو وەزیرەکانی مەملەکەت و مەسەلەی تاک گوێکەی خستە بەرباس و لێکۆڵینەوەو لەگەڵیان. یەکێک لە راوێژکارەکانی هەستاو وتی گەورەم چارەسەرەکەی زۆر ئاسانە لەمەوداوا هەرمندالێک لەدایک دەبێت گوێچکەیەکی دەبڕین ئیتر بەمە ئەو کەسانەی لەتەمەنی پاشای بچووک گەورەدەبن هەمان مواسەفاتی تاک گوێیان دەبیت.

پاشا ، بیرۆکەکەی بەلاوە پەسەند بوو ئیتر لەو مەملەکەتە هەرکەسێک لەدایکبوایە گوێچکەیەکیان دەبڕی.

دوای دەیان ساڵ ئیتر ئەو مەملەکەتە هەمووی تاکەکانی تاکە گوێیەکیان هەبوو.رۆژێک گەنجێک لەمەملەکەت بینرا کە ٢ گوێی هەبوو ئیتر ببوە گاڵتەو گەپی خەڵکی مەملەکەت و کەسەکە زۆر زۆر بێتاقەت و ئیزعاجکرا، خەڵک کە بانگیان دەکرد دەیانوت ( دوو گوێ ..هههه دوو گوێ).. ئیتر وای لێهات تەحەمولی نەکردو ئەویش تاکێک لە گوێی خۆی بڕی.

ئایا دەبێت کۆمەڵگەیەک بەتەواوەتی ناتەواوبێت؟

بەڵێ دەبێت و ئەمە هەزاران جار روویداوە لە مێژووی مرۆڤایەتی.

خواش کە پێغەمبەرانی  نارد بۆ راستکردنەوەی ناتەواویەکانی خەڵک بووە.

بۆ نموونە ئەو کۆمەڵگەی ئیبراهیمی تێدابوو خەڵکەکەی شەریکیان قەراردەداو تەنها پێغەمبەر ئیبراهیم وانەبوو لەناویان،،

کۆمەڵگەی لوط هەموویان بەناوبانگبوون بە کاری نێربازی و تەنها لوط نامۆبوو بەوکارە،،

کۆمەڵگەی شعیب ناتەواوبوون چوونکە ریبا باوبوو لەنێوانیان تەنها شعیب نەبێت،،

“یاسایەکمان هەیە دەلێ:  “کۆکبوونی خەڵک لەسەر شتێک چارەسەری شتەکە ناکات

(هەڵە هەڵەیە ئەگەر هاتوو هەموو خەڵکیش هەمان هەڵەیان کرد، کاری راستیش راستە ئەگەر هاتوو یەک کەسیش کارە راستەکەی کرد)..

گوێچکەت مەبڕە ئەگەر بەهەموو قەناعەتێکەوە زانیت تۆ لەسەر حەقیت وراستیت، کۆڵمەدە هەرگیز..

(ئەگەر ئەوان شەرم ناکەن لەوەی هەڵە دەکەن گەرچی زۆریشبن ، تۆ بۆ شەرم دەکەیت لەوەی کە تۆ لەسەر حەقیت با تەنها خۆتیشبیت)

لەبیرت نەچێت لە قورئانی پیرۆزدا لە زۆر شوێندا ئەمە هاتووە لە دوای ” أكثر الناس” :

لا يعقلون…

لا يعلمون…

لا يشكرون..

وەرگێران پەیجە جیاوازەکەی:

ZAnkoLine

سایتی زانکۆلاین ..جیاوازترین سایتی کوردی کە دەست بۆ بابەتە جیاوازو گرنگەکان دەبات.

ئەم ستونە بەردەوام دەبێت.

Advertisements

کؤمینتت چیە؟