ئەنجومەنی وەزیرانی فەرمانی پێدانی مۆڵەتی خوێندنی بۆفەرمانبەرانی وەزارەتەکان دەرکرد

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕايگەیاند ماوەى پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا بۆ يەک ڕۆژى دیکە درێژکرایەوە، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى دەربڕی بۆ پێدانى لاری نەبون بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتەکان بەمەبەستى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندى خوازیاران و پێدانى دەرفەتى پێشکەشکردن بە خوازیاران، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن (١) یەک رۆژ ، واتە تا کۆتایی دەوامى رەسمى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (14-5-2017) پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بەردەوام دەبێت. وتيشى: ڕێکەوتى دەستنیشانکراوى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و، ڕێکەوتى دەستپێکى دەوامى ئەکادیمی بۆ سیسمتەرى هاوینەى ساڵى (2016-2017) وەکو خۆى دەمینێتەوە.

سەبارەت بە پێدانى مۆڵەتى خوێندن بۆ خوازیاران لەلایەن وەزارەتەکانەوە، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرایکرد: دواى ئەوەى وەزارەتەکەمان داواى لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کرد گشتاندنێک بۆ سەرجەم  وەزارەتەکان بکات بۆ پێدانى لاری نەبون بەمەبەستى پێدانى مۆڵەتى خوێندن لە ناوەوەى هەرێم، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکایەتى  ئەنجومەنى وەزیران بەنوسراوى ژمارە (2048) لە ڕێکەوتى (9-5-2017) كە ئاڕاستەى سەرجەم وەزارەتەکانى کردوە، بڕیاریدا بە پێدانى لاری نەبون بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتەکانى حکومەت بەمەبەستى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

لەسایتی زانکۆلاینەوە وێنەیەک لە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ببینن سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکان

18342709_1508928469149253_9153544322460573228_n18342781_1508928399149260_5843977268200870210_n18403545_1508928362482597_6456981487608136900_n18485599_1508928295815937_1986781161999846154_n

الإعلانات

  • سڵاو تان لێبێ بەڕێز من دەرچوی پەیمانگای پەرەستاریم 2012-2013 دەکرێ لەزانکۆحکومی بخوێنم . ئایا پێویستی بەپارەی خوێندن دەکات

کۆمێنتێک جێبهێڵە