Advertisements
Skip to content

ئایار 27, 2017

1

بەپەلە، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان : ڕۆژوگرتن تەنها واجبە لەسەر دەوڵەمەندەکان

by Kurd

سایتی زانکۆلاین

وەرگێران لەعەرەبیەوە/سەرچاوە الحرە

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلام لە جیهان بۆ ئاشتی (شێخ مستەفا راشد)  کە شێخی ئەزهەریشە لە فەتوایەکی نوێدا جیهانی ئیسلامی توشی شۆککرد ،

ئەو لە راگەیەندراوێکیدا دەڵی بەڕۆژووبون تەنها واجبە لەسەر دەوڵەمەندەکان و بۆ هەژاران خۆبەخشانەیە و دەتوانن بەڕۆژوبن یان بەڕۆژونەبن .

شێخ مستەفا کە لەگەڵ کەناڵی حورەدا قسەیکردوە دەڵی:  من بە پێی حساباتێک کە خۆمکردومە گەیشتومەتە ئەم دەرەنجامەو فتوادانەلە. ئەو دەڵێ :خەڵكی مسر ئەوانەی موچەی مانگانەیان لە ٥٠٠ دۆلار کەمترە ڕۆژوگرتن واجب نیە لەسەریانو بەپێی ئەژمارکردنەکە  بۆ وڵاتی مسر دەوڵەمەند بە موچەی مانگانەی ٧٥٠ دۆلار ئەژماریکردوە.ئەو ئەم فەتوای پشت بەست بە حەدیسی پێغەمبەر د.خ دەرکردوە کە دەڵێ:

“هو الذي لا يملك قوته وقوت أسرته لمدة شهر والذي لا يملك منزلا، والذي لا يملك دابة، وهي تعادل سيارة في وقتنا الحالي”.

شێخ مستەفا دەڵێ ئەم ئەژمارکردنەی فەقیرو دەوڵەمەندە و موچەی مانگانەکە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت ئەویش بەهۆی جیاوازی مەعیشەت و باری ئابوری ئەو وڵاتانە، بەڵام پێناسەی پێغەمبەر بۆ (هەژار) هەریەک پێناسەیەو ئەوە بنچینەی فتوادانەکەیە.

شێخ راشد دەلێ: مەبەست لە ڕۆژوگرتن هەستکردنە بە ئازاری هەژاران و ئیتر چ پێویست دەکات هەژاران بە ڕۆژوبن و ئەو بەردەوام دەبێت دەڵێ: ئەگەر هەر دەوڵەمەندێک لەو مانگەدا خواردنی ماڵە هەژارێک بدات لە ڕۆژوگرتنەکە باشترە.

فەتواکە پشت بەست بە چیە؟

شێخ مستەفا دەڵێ بنچینەی فەتوادانەکە لەسەر ئایەتی ژمارە ە لە سورەتی بەقەرە١٨٤ کە دەڵێ:

  والتي تنص على أن “من كان منكم مريضا أو على سفر فعدة من أيام أخر وعلى الذين يطيقونه فدية طعام مسكين فمن تطوع خيرا فهو .خير له وأن تصوموا خير لكم إن كنتم تعلمون”.

شێخ مستەفاش وەک زانایانی تری جیهانی ئیسلام کۆکە لەسەر ئەوەی کە ئەوانەی نەخۆشن یان لەسەفەرن دەتوانن دوای چاکبونەوەی حاڵەتەکەیان ڕۆژوەکە بەقەرز بدەنەوە بەڵام دەڵێ:

هەژار واجببێت لەسەر کە ڕۆژو بگرێت ئەی چۆن دەتوانێ کە خواردنی هەژارێکی تر بدات لەکاتێکدا خۆی هەژارەو خواردنی خۆی  پێدابین ناکرێت؟

شێخ مستەفا لە کۆتاییدا دەڵێ:

ڕۆژوگرتن بۆ ئەوەیە هەست بە ئازاری هەژاران و بکەین و خۆمان بخەینە جێگای هەژاران و دەپرسێ باشە هەژار خۆی هەست بەخۆی دەکات بە ڕۆژوگرتن چ هەستێکی تری بۆزیاد دەبێت؟ هەربۆیە هەژاران ڕۆژوگرتن واجب نیا لەسەریان

41A9B767-9242-49FA-AE5B-B5B78A95DC9F_w1023_r1_s

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: