Advertisements
Skip to content

ئایار 29, 2017

چیرۆکی منو خوشکە (ناقص العقل ) ە کەم.

by Kurd

چیرۆکی منو خوشکە (ناقص العقل ) ە کەم.

ستونی ڕۆشنفکر: حسێن علی شریف

11951778_10153273626363495_3726194924233205027_n

حسێن علی شریف

خوشکەکەم ئەبو بەیانیان سەعاتێک زو تر لە خەو هەستێت هەتا نانو چای بەیانیان بۆ ئێمە دروست بکا.هەمیشەش من نیو سەعات بەر لە ئەو ئەڕۆشتمە دەرەوە بۆ مەکتەبو بەر لە دەرسی یەکەم فریای بڕێکی باش شەڕە شەق ئەکەوتم،بەڵام ئەو هەمیشە لە گەل جەرەسەکەدا ئەگەشتە مەکتەب.
لە دوای دەوامیش ئەو ئەبو نزیک ترین کۆڵان هەڵبژێریت بۆ گەرانەوەی ماڵو منیش ئەم دیوارو ئەو دیوار بۆ پەیداکردنی چۆلەکەی سولە قەتەو ئەم پەرژینو ئەو پەرژین بۆ دزینی هەنارو بەرسیلەو ئەم کۆڵانو ئەو کۆڵان بۆ هەلوکێنو هەڵماتێنو دو گۆڵی.
ئەو هەر کە ئەگەشتە ماڵەوە قاپ شتنو جل شتنو حەوشە گسک دان بوو منیش هەر کە ئەگەشتمە ماڵەوە یەکسەر نان خواردنو یەکسەریش چونە دەرەوە بۆ کۆڵان.
ئەو کاتانەی سەیری فلیمە میسریەکانی ئێوارانمان ئەکرد ئەو ئەبو لە دیمەنی هەمو ماچێکا بە پەلە ژورەکە بە جێ بهێڵێ منیش نیوەڕۆم لێ ئەهات لە گەڵ کوڕەکانی ترا لە کەلاوەکەی ماڵ سۆفی تۆفیقا سۆکمان لە یەک هەڵ ئەداو کلکەمان بە یەکەوە ئەکرد.

رۆژانەش پارەم لە فەقیانەکەی دایکم ئەدزیو ئەڕۆشتم بۆ ڤیدیۆکەی خلەی ئامە بۆ سەیری فلیمی ڕووت.هەرچەن زۆر جار لە بەر قەرەباڵغی دوکانەکە کە پیاوە گەورەکان لە پێشەوە دائەنیشتن هیچم نەئەبینی بەڵام هەر لام خۆش بو کە گویم لە دەنگەکان ئەگرت.
ئەو واتە خوشکەکەم بۆی نەبو لە حەوشە بڕواتە دەرەوە ئەگەر سەردانی ماڵ مام یان خاڵیشمی بکردایە ئەبو لە گەڵ من یان دایکم بڕۆشتایە ،بەڵام من تەنها بۆ خواردنو خەو ئەهاتمە ماڵەوە.
ئەو بۆی نەبو سەیری کوڕێک بکا، بۆی نەبو دڵداری بکا، بۆی نەبو خۆی جوان ،بکا بەڵام من هەمو ئەو شتانەم ئەکردو کونی دیواری بلۆکی ئەو گەڕەکە نەبو لاپەرەی مجەلە ڕوتەکانی منی تێدا نەبێت کە بە پارە ئەمدا بە هەرچی نێرینەی ئەو گەڕەکەی خۆمانو دەوروبەریش.
جاریک قالەی لالە فەرەج کە خاوەنی دو ژنو پێنج مناڵیش بو لاپەڕەیەکی لێ کڕیم بە پانزە پەنجایی!
هەر خوشکەکەی من وانەبو ئێمە ئەو کاتە زانیمان عەلەی لالۆ هەسەن خوشکی هەیە کە سەیارەیەکی جێب هاتو لە گەڕەکەکەی ئێمە کچیکیان تێ خستو بردیان

دوایی کاری دادە ئاهو ڕاست بێت کە لە ناو گەرەکا بە دەنگی بەرز گوتبوی ئەوە هەسەنە لەوسە بۆچی ئەو تفڵەت ئاوا زو دا بە شو..لالۆ هەسەنیش وتبووی دادە ئاهو کەنیشکەکە مەمکەی کردبوو ئیتر کەنیشکیش مەمکەی سەری بەرز کردۆ وە پێێ شەرع باڵقەو ئەوێ زو بیدەی وە شوو.کەچی عەلەی کوڕی تا بیستو حەوت ساڵیش ژنی نە هێناو لالۆ هەسەن هەر ئەیووت مناڵە.

خوشکەکەم ئەبو ڕۆژانە

 دەرپێ زەردو قەمیسە چلماویەکەی من بشوات ئەو ئەبو هەمو کارو باری ماڵەوە ڕاپەڕێنێت ئەو ئەبو خزمەت کاری ماڵەوە بایە بە تەواوی
بەڵام کە سەری ساڵ هاتو کارتمان وەرگرت

خوشکەکەم

زانیاری ٩٨

کیمیا ٩٩

ماتماتیک ١٠٠

عەرەبی ٩٥

ئاین ١٠٠
بەڵام من

زانیاری ١١

کیمیا ٢٢

ماتماتیک ٦

عەرەبی ٢٧

ئاینیش دوای ئەو هەمو لەیلەتول قەدرو نویژی جەماعەتەی لای مەلا سەعید ئەنجا بە تڕە تڕ ٣٨
کاتیک دەرەجەکانی خۆمو عەلەی لالۆ هەسەنو قالەی باوە ئەحەو بەکری حاجی تۆفیقم کۆ کردەوە بە هەمومانەوە بە قەد خوشکە ناقص العقلەکەمان نەهێنابو
ئەوە دوا ساڵی خوێندنی خوشکەکەم بو چونکە نەئەکرا بەوە ڕازی بم کە مامۆستاکان هەر کە ناوی سیانی منیان ئەبیست یەکسەر ئەیانگوت تۆ برای نەسرینی منیش بە شەرمەوە ئەموت ئا.یەکسەر ئەیانگوت هەی داوەشێێ یاخوا توخوا حەیف نیە تۆ برای ئەو کچە زیرەکەیت!
ئیتر نەئەکرا ڕازی بم بە خویندنی ئەو .ئەومان لە مەکتەب دەرکردو دامان بە شو!

من نەبوم بە هیچ عەلەی لالۆ هەسەن نەبو بە هیچ قالە نەبو بە هیچ تەنهاو تەنها عوسەی دادە عەینە ناوەندی تەواو کرد.
ئیستا کە ناقص العقلەکان ئەبینم

دەوڵەتانی وەک ئەڵمانیاو نەرویجو ئوستارلیاو دەیان دەولەتی مەزنی تر ئەبن بەڕێوە

ئەڵێم خودایە من چیم کرد کە بومە هۆکاری ئەوەی وڵاتەکەم لە زیرەکی ئینسانیکی مەزن بێ بەش بێ کە ئەویش خوشکەکەم بوو

بمبوره‌ خوشكه‌كه‌م.
تێ بینی. ڕوداوه‌كان هه‌موی ڕاستین به‌ڵام ئه‌كته‌ره‌كان هه‌مومانین نه‌ك ته‌نها منو عه‌له‌!!

ئەم ستونە بەردەوام دەبێت لە سایت و پەیجی زانکۆلاین بۆیە تکایە ئاگاداربن

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: