Advertisements
Skip to content

حوزه‌یران 3, 2017

ئاگاداریەک بۆ دایکان و باوکان و ئەوانەش فەیسبوک بەکاردەهێنن

by Kurd
تکایە بە وریاییەوە ئەم بابەتە بخوێننەوە:
ئامۆژگاریەک لە سەرپەرشتیاری پەیجی زانکۆلاینەوە بۆ ئەو گەنجانەی بەردەوام لایڤ دەکەنەوە:
ئاشکرایە ڕۆژانە سەدان گەنجی ئەم کوردستانە کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٨ ساڵو سەرو تریشدایە لە فەیسبووک یان ئینستاگرام لایڤ دەکەنەوەو دادەنیشن یان نێرگەلە یان جگەرەیان بەدەمەوەیە یان خەریکی گوڵەبەڕۆژە خواردنن و قسە دەکەن و هیچ بابەتێکیشیان نیەو هەر بەس قسە دەکەن و ناشزانن بۆ چی دێنە لایڤ. ئو لایڤانە ڤیدیۆن و بڵاو دەبنەوە جا بەهۆکاری ئەوەی گەنجەکە قسەیەکی هیچی کردوە یان جنێوێکی داوە یان شتێکی تر کە بابەتە بۆ لایک و کۆمێنتی سایت و پەیجەکانی فەیبسووک. من لێرەدا ڕوی دەمم دەکەمە ئەو گەنجانە یان دایک و باوک و کەسو کاری ئەوگەنجانەو ئامۆژگارییان دەکەم کە ئەم کارە دەرەنجامی خراپی دەبێت لەسەر خودی کەسەکەو لەداهاتوودا کە ئەو گەنجە گەورە دەبێت و ڤیدیۆکانی خۆی دەبینێتەوە لەوەیە پەشیمانی زۆر بکێشێت بۆ ئەوەی لەو سەردەمەدا بە بێ بوونی ڕۆشنبیری تەواو ئەو لایڤانەی کردۆتەوەو نەشی زانیوە بۆ چی کردویەتی.
کاری ئێوەی گەنجان ئەوەیە کە بەردەوام بزانن هەر شتێک دەستی بۆ دەبەن بۆ دەستی بۆ دەبەن ، دەبێت بپرسن لە خۆتان بۆ ئەو کارە دەکەن؟ بیر لەوە بکەنەوە کە گەورە دەبن و سەیری ئەم کارەی ئێستای خۆتان دەکەن چۆن سەیری دەکەن؟
بەو پێشەکیە کورتە دەمەوێت ئەمە بڵێم:
١- دایکان و باوکان پێویستە زۆر بە ئاگاداریەوە چاودێری چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەن لەلایەن منداڵەکانیانەوە
٢- گەنجان پێویستە بیر بکەنەوە لەوەی ئەوەی ریکۆردی دەکەن دەمێنێتەوە
٣- پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن زیاتر کار بکەن لە سەر هۆشیارکردنەوەی گەنجان لەسەر کاریگەریە خراپەکانی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەرنامەی رۆژانە یان هەفتانەیان هەبێت.
ئەم بابەتە زۆر زۆر هەڵدەگرێت بەس ئەوەندەم پێبوو بۆ ئێستا.
ZAnkoLine
Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: