Advertisements
Skip to content

حوزه‌یران 15, 2017

عەتا سەراوی نامەیەک بۆ حزبەکەی دەنێرێت و هۆشداری دەدات لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی حزبکەی

by Kurd

دواى ڕێزى زۆرم

هه‌ڤاڵان دواى ئه‌وه‌ى بۆ كۆبونه‌وه‌ى پێشوتان له‌ رێكه‌وتى 28/4/2017 نامه‌یه‌كم بۆ ناردن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ڵامى ره‌سمیم وه‌رنه‌گرتووه‌، دیاره‌ ئه‌مجاره‌ش بانگێشتى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیتان نه‌كردوه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌، بۆیه‌ ناچارم ئه‌م نامه‌ كراوه‌یه‌تان بۆ كۆبونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى بنێرم.

به‌نده‌ به‌و پێیه‌ى كه‌ لێپرسراوى كۆمسیۆنى چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كانم ئه‌م پێشنیازانه‌ ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ى به‌رێزتان:

1- وه‌ك وه‌بیرخستنه‌وه‌یه‌ك یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ 19 ى ئابى 2013 دا به‌ سێ‌ مه‌رج كه‌

ئه‌لف/ پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێم نه‌خرێته‌ راپرسى و بگه‌رێنێته‌وه‌ بۆپه‌رله‌مان تا ئیجماعى له‌ سه‌ر دروست ده‌كه‌ین و شێوازى سیسته‌مى حكومرانى یه‌كلاى ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ب/ بۆ دوو ساڵ له‌ 19 ى ئابى 2013 تا 19ى ئابى 2015 ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بۆ بارزانی درێژ بكرێته‌وه‌.

ج/ ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ كۆتا جاره‌و بارزانی بۆى نییه‌ به‌ هیچ جۆرێك خۆى كاندید بكاته‌وه‌

یه‌كێتى و پارتى رێكه‌وتن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌مان بینى………..

به‌ڵام له‌ دواى 19 ى ئابى 2015 كه‌ بارزانی ده‌ست به‌ردارى پۆسته‌كه‌ى نه‌بوو ده‌ر‌ئەنجام له‌ 19ى ئۆكتۆبه‌رى 2015 ه‌وه‌ به‌ فه‌رمانى بارزانی ده‌رگاى په‌رله‌مان داخراو وا دوو ساڵه‌ به‌ ناشه‌رعى و به‌ زه‌برى هێز له‌ هه‌رێمى زه‌رد وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم حوكمرانى ده‌كات!!!!

هه‌ڤاڵانى به‌رێز

له‌ دوا كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكى پارتى و حیزبه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى حیزبه‌كه‌ى ئێمه‌شه‌وه‌ بریارى دیاریكردنى رۆژى ریفراندۆم و رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش دیاریكرا.

دوێنێش 14/6/2017 ش پارتى و یه‌كێتى به‌ هه‌ندێك مه‌رجى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌وه‌. پارتى لوتفى كرد په‌رله‌مان كار بكرێته‌وه‌!!!! وه‌ك ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ته‌واو بوبێت و به‌ تۆپزى له‌ پۆسته‌كه‌ى مابێته‌وه‌؟!!!!

لێره‌وه‌ به‌نده‌ پێشنیاز ده‌كه‌م له‌ مه‌وقیعى به‌رپرسیاریتیمه‌وه‌ له‌ ئۆرگانێكى گرنگى یه‌كێتى

1- ناكرێ‌ و نابێت له‌ ژێر هیچ بیانو پاساوێكى یه‌كێتى مه‌رج قبوڵ بكات بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان .

2- ده‌بێت ئێمه‌ پێش مه‌رجمان هه‌بێت نه‌ك پارتى بۆ ئه‌وه‌ى بارزانی ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ى به‌ربدات.

3- بۆ راپرسى چۆن كه‌ركوك و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم به‌شدار ده‌بن، ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش به‌شدار بن.َ

4- ده‌بێت له‌ سه‌ر شێوازى سیسته‌مى حوكمرانى و ده‌ستور پێك بێن ئینجا رازى بین سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌ڵبژێرین ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر شێوازى حوكمرانى و – په‌رله‌مانى – یان تێكه‌ل- یان سه‌رۆكایه‌تى پێك نه‌هاتین- ئه‌و پۆسته‌ زیاده‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانى بگه‌رێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پێویستمان به‌و پۆسته‌ زیاده‌ نییه‌.

5- بۆ راپرسیش به‌داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ دیبلۆماسیه‌تى كوردى چه‌ند كۆڵه‌واره‌وه‌ و نه‌یتوانیوه‌ تاكه‌ ده‌وڵه‌تێكیش قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ین كه‌ پشتیوانمان بێت هه‌ر له‌ ئه‌مریكا، روسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان گوێمان له‌ بۆچونیان بوو، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ بۆچونى من راپرسى دوابخرێت تا كاتێكى گونجاو.

6- به‌نده‌ وه‌كو لێیرسراوى كۆمسیۆنى چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى پابه‌ند نه‌بێت به‌و پرنسیپ و مه‌بده‌ئانه‌ى كه‌ یه‌كێتى له‌ سه‌ر دروست بووه‌و سازشى له‌ سه‌ر بكه‌ن دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ نابینه‌ خاوه‌نى 10 كورسى له‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌و ئێوه‌ش ته‌حه‌مولى مه‌سولیه‌تى مێژووى ده‌بێت له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

7- خاڵى كۆتاى و یه‌كلا كه‌ره‌وه‌شم ئه‌گه‌ر پابه‌ندى ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ و مه‌بادئه‌كانى یه‌كێتى و په‌یره‌وى ناوخۆ و پرۆگرامى سیاسى و پاكێجه‌كانى فراكسیۆنه‌كه‌مان نه‌بن كه‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ناوه‌ندى په‌سه‌ندى كردووه‌ ئه‌وا به‌نده‌ عه‌تا سه‌راوى له‌ به‌رده‌م خه‌ڵك و خوا و كه‌س و كارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و مامى گه‌وره‌و رابه‌رمان، به‌ مه‌سئولى هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كتان ده‌زانم كه‌ حیزبه‌كه‌م توشى ببێت له‌ سه‌ر بریارى هه‌ڵه‌ى ئێوه‌، من وه‌ك خۆم ئه‌م نوسراوه‌م وه‌كو ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ له‌ لێپرسراوى كۆمسیۆنى چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌ژمار بكه‌ن و داوا له‌ سكرتاریه‌تى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ده‌كه‌م كه‌ كه‌سێكى تر بخه‌نه‌ شوێنى من، ئاماده‌ش نیم به‌ریرسیاریه‌تى بریارى هه‌ڵه‌ى كه‌س له‌ ئه‌ستۆ بگرم، دڵنیام زۆربه‌تان ژیان و گیانى خۆتان و ته‌مه‌نتان داوه‌ به‌م گه‌له‌ و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، هیوادارم هه‌مووان له‌ ئاست ئه‌و ئه‌ركه‌ مێژووییه‌ى بین كه‌ كۆنگره‌ى سێ‌ پێى داوین.

دوا قسه‌شم هه‌ڵده‌گرم بۆ بریاره‌كانى ئێوه‌ى به‌رێز و كۆنگره‌ى چوار…..

له‌گه‌ڵ رێزى عه‌تا سه‌راوى

15/6/2017

-سەراوی

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: