هەواڵ

لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئەم غەدرە لە قوتابیانکرا.وەزارەتی پەروەردە بەرپرسە

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بەدەست ماڵپەڕی زانکۆلاین گەیشتوە دەرکەوتوە کە لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ لە وانەی زیندەزانی و مێژوو پرسیارەکانی لە کاتژمێر ٩ و ١٥ خولەک بۆ ٩ و ٣٠ خولەک دابەشکراوە بەسەر خوێندکاراندا و لە کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەک وەرەقەی سۆمایان لێ وەرگیراوە. شایانی باسە ماوەی تاقیکردنەوەکە ٣ کاتژمێر بوەو بە پێی خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ، تاقیکردنەوەکان کاتژمیر ٨ و ٣٠ خولەک دەستپیدەکات . ئەمەش خۆی لە خۆیدا ناعەدالەتیەکە بەرامبەر خوێندکاران کراوە.

خوێندکارێک کە لەیەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە گەرمیان ، بەماڵپەری زانکۆلاینی راگەیاند کە کاتژمێر ٩ و ٣٠ دەقە پرسیارەکانی زیندەزانییان بەسەردا دابەشکراوەو خوێندکارانیش هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوە بەرامبەر ئەو حالەتەی رویداوە.

شایانی باسە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢ لەم هەفتەیە دەستیپێکردوەو هەفتەی داهاتووش ڕۆژانی شەممەو یەکشەممە تاقیکردنەوەی وانەی زمانی کوردیە بۆ پۆلی ٩ و ١٢ی ئامادەیی

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری پەروەردە دوێنێ پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان رایگەیاند کە پرۆسەکە ١٠٠٪ رێکو پێکەو یەکسانی تێدایە

کلیک بکەو گوێ لە وتەکانی بەرێز وەزیری پەروەردە بگرن

کلیک بکە بۆ بینینی خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ و ١٢

Advertisements

comments?