ڤیدیۆیەکی نەبینراوی سەدام حسێن بڵاو دەبێتەوە کە پێشوازی لەمامۆستایانی ئاینی کورد دەکات

زانکۆلاین ڤیدیۆیەکی سەردانی چەند مامۆستایەکی ئاینی بڵاو دەکاتەوە .

سەردانی زانایانی ئاینی کورد بۆ لای صدام ساڵی ١٩٨٤ لە گەرمەی جەنگی عێراق و ئێراندا کۆمەڵێك مامۆستا و زانایانی ئایینی شاری سلێمانی و دهۆك چوون بۆلای صدام، لەسەرەتای دیدارەکەدا صدام ئاماژه بەوە دەکات، کە لەدوای مردنی پەیامبەری ئیسلام . محمد ( ص )، ئێستا لەپڕ کابرایەکمان لێ پەیدا بووە ئەڵێت من ڕەسولی نوێم کە مەبەستی خومەینییە .

سەرەتا سەدام داوا دەکات ئامادەبوان هەریەکەو تێبینی خۆی باسبکات.

پاشان مامۆستایەکی ئایینی بەتەمەنی بەڕێز، زۆر بە ڕاشکاوی و بە سادەیی و بە زمانی کوردی پاراو، داوا لە صدام ئەکات کە ( عفو عام ) بۆ هەموو گەلی کورد دەربکات ( سەربازانی هەڵهاتوو و پێشمەرگە )، پاشان شێخ محمد قەرەداغی ووتەکان ئەکات بەزمانی عەرەبی پاراو ، پاشان صدام ڕاستەوخۆ هەر لەسەر مێزی گفتوگۆکەی داوای پیرەمێردەکە جێ بەجێ ئەکات و بڕیاری ( عفو ) واتە لێبوردن بۆ هەموو کوردێکی هەڵهاتوو دەردەکات

لێرەوە تەواوی قسەکان ببینە

سۆران قەساب

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە