Advertisements
Skip to content

ته‌مموز 21, 2017

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگاداری ئەم ھەلە کوشندەبن

by Kurd

تایبەت/ماڵپەری زانکۆلاین

ساڵانە هەزارەها خوێندکارو قوتابی لەهەرێمی کوردستان پۆلی ١٢ تەواو دەکەن و بە ئومێدی وەرگیران لە زانکۆو پەیمانگاکانو بەدیهێنانی خەون و ئارەزوەکانیان هەنگاو بەهەنگاو بەرەو  وەرگیران لە زانکۆ کاردەکەن و لەم نێوەندەشدا کەس و کاری خوێندکارو خودی خوێندکار نارەحەتی و ناخۆشی زۆر دەبینن تا دەگەنە زانکۆ.

ئەوەی لێرەدا گرنگە باسبکرێت و مامۆستایەکی زانکۆو ئەندامی لیژنەی زانکۆلاین تایبەت بە ماڵپەری زانکۆلاین رایگەیاندوە ئەوەیە کە ساڵانە خوێندکاران بە پڕکردنەوەی فۆرم دەچنە زانکۆو لەم ٢ ساڵەی دواییدا هەندێ سەنتەری بازرگانی دروست بوون بە ناوی شارەزایی و هەبوونی داتای وەرگیران هەزاران قوتابیان لەخشتە بردوەو فۆرم بە پارە پڕدەکەنەوە. مامۆستاکە دەڵی گەورەترین هەڵە کە خوێندکار دەیکات ئەوەیە چارەنووسی چەندین ساڵی خۆی دەداتە دەست بازرگانێک کە فۆرمی دیاری کردنی چارەنوسی بۆ پربکاتەوە.

مامۆستاکە دەڵێ راستە خوێندکاران هیچ شارەزاییەکیان نیە لە چۆنیەتی پڕکردنەوەی زانکۆلاین بەڵام ئەو دەڵی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵانە لە زانکۆکان سەنتەری راوێژکاری پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینیان داناوەو یارمەتی خوێندکاران دەدەن و مامۆستای زانکۆ خزمەتیان دەکاتو ئامۆژگاری خوێندکاران دەکات کە رێگە بگیرێت لەو سەنتەرە بازرگانیانە کە فۆرم بە پارە پڕدەکەنەوە.

هەر لەو بارەیەوە خوێندکارێک کە ساڵی رابردوو بەهۆی هەڵەی سەنتەرە بازرگانیەکانەوە ناوی نەهاتۆتەوە لە پەیجی زانکۆلاین نوسیویەتی ئەوان قوریان کرد بەسەرماو ٢٥ هەزار دیناریشیان لێسەندم و ناویشم نەهاتەوە لە هیچ زانکۆو پەیمانگایەک

Screen Shot 2017-07-21 at 2.19.01 PM.png

شایانی باسە ساڵی رابردوو نزیکەی ٤ هەزار خوێندکار ناویان نەهاتەوەو زۆربنەیان بەهۆی هەڵە پڕکردنەوەی فۆرمەوە بوە لەلایەن سەنتەرە بازرگانیەکان یان خوێندکاران خۆیانەوەو بۆ دوبارەنەبوونەوەی ئەم هەڵانە ئامۆژگاری خوێندکاران دەکرێت بەهیچ شێوەیەک ڕونەکە پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە سەنتەرە بازرگانیەکان چونکە چارەنوسیان لەوەرنەگیران زۆر نزیکە.

بەکورتی

ئامۆژگاری بۆ پۆلی ١٢ لە مامۆستایەکی زانکۆوە:هەرگیز فۆرمی زانکۆلاین و راستەوخۆ بە پارە پڕ نەکەنەوە چونکە سەنتەرە بازرگانیەکان بە پارە فۆرمت بۆ پڕدەکەنەوە ساڵی رابردوو سەدان قوتابیان ماڵوێرانکرد و لەهیچ زانکۆو پەیمانگایەک وەرنەگیران هەرچەندە نمرەشیان بەرزبو.

پۆلی ١٢ تاگ بکە کە فۆرم بە پارە پڕ نەکاتەوە(( لە زانکۆکان سەنتەری پڕکردنەوەی بە خۆڕایی هەیەو مامۆستای زانکۆ یارمەتیتان دەدات ))

بۆ بینینی هەواڵی ١٠٠٪ راست دایم زانکۆلاین بکە سەرچاوەت

Advertisements
Read more from هەواڵ, پۆلی ١٢

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: